ته‌مووز 26, 2018 08:08 Asia/Tehran
  • لاریجانی: ناکرێ پشت بە دانوستان لەگەڵ ئەورووپاییەکان ببەستین

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتی: دانوستان لەگەڵ ئەورووپا سەبارەت بە مانەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران بەردەوامە بەڵام ئاسۆیەکی زۆر ڕووناکی نییە.

"عەلی لاریجانی" ڕۆژی چوارشەممە لە شاری قوم، راشکاوانە ڕایگەیاند: هەروا کە مەقامی مەزنی ڕێبەری ئاماژەی کرد دانوستان لەگەڵ ئەورووپا بەردەوامە بەڵام ئەوەی کە چەندە ئەو دانوستانە لەگەڵ ئەورووپاییەکان ئەنجام و دەسکەوتی هەبێ، ناکرێ زۆر پشتی پێ ببەستین.

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ناکرێ چارەنووسی وڵاتێک ببەستین بە وادوە و بەڵێنی ئەم و ئەو، وتی: ئێران هەموو ڕێگایەکی گونجاوی گرتە بەر بۆ ئەوەی دوژمنان کێشە و گرفت بۆ وڵاتەکەمان ساز نەکەن، بەڵام هەر درێژەیان دا بە تەگەرە نانەوە و کێشە ساز کردن.

لاریجانی بە ئاماژە بەوەی کە بە دەکارهێنانی توانا و بەهرەکانی ناوخۆی وڵات دەتوانین گوشارەکانی دوژمنان بۆ گەشانەوەی وڵاتەکەمان بەکار بێنین، وتیشی: بێتوو هەلی باش بۆ سەرمایەنانەوە لە وڵات بڕەخسێ، دەکرێ زۆر کێشە و گرفتێک چارەسەر بکەین.

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران هەروەها بە ئاماژە بەوەی کە دەتوانین هەڵس و کەوتی ئەمریکا لەگەڵ ئێران لەچاو ئەو هەڵس و کەوتەی لەگەڵ وڵاتانی دیکە دەیکات هەڵسەنگێنین، وتیشی: بۆ سەعوودییەکانی جێی شەرمەزارییە کە بە یەک تەلەفوون ٢٥٠ ملیاردۆلار پارەیان دا بۆ نۆژەن کردنەوەی ژێرخانەکانی ئەمریکا یان ١١٠ ملیار دۆلار چەک و کەرەستەی جەنگییان کڕی.

سەرپەیڤ