ته‌مووز 30, 2018 10:13 Asia/Tehran
  • پێداگری لە سەر بەھێزکرانی پەیوەندییەکانی ئێران و جیھان دوای چوونەدەرەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی

وتەبێژی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بەھێز کرانی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی جۆربەجۆری دوای کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بە پێویست زانی.

بە پێی ڕ اپۆرتی ئیرنا، عەلی نەجەفیی خۆشڕووی وتەبێژی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی یەکشەممە دوای کۆتایی ھاتنی کۆبوونەوەی ئەم لێژنەیە وتی: لە کۆبوونەوەی وتەبێژی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامی دا بە ئامادە بوونی باڵوێزانی ئێران لە تورکیا، کۆماری ئازەربایجان، تورکمەنستان، کوبا، ھێنزۆدیلا و سووریا و سەرکونسولی ئێران لە ئەستەموڵ، سەبارەت بە دوایین ڕەوشتی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و ئاڵ و گۆڕەکانی ناوچەکەو جیھان بیروڕا گۆڕدرایەوە.

عەلی نەجەفیی خۆشڕوو پێشی داگرت: بە سەرنجدانی کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام و ڕەوشی سەرچاوەگرتوو لە بایکۆتەکان، بەکار ھێنرانی بارستاییەکان بۆ گەشە کردن، بەھێز بوونی پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ وڵاتانی جۆربەجۆرو پشتگریی مەجلیسی شورای ئیسلامی لەگەڵ دەزگای دیپلۆماسی گرینگە.

دەوڵەتی ئەمریکا ھەشتەمی مای ٢٠١٨ لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام کشایەوە و پاشان ڕایگەیاند کە ھەتا چوارەمی نوامبەر ناردەی نەوتی ئێران دەگەیەنێتە ئاستی سیفر.

ھەر لەم ئاراستەیەدا، واشێنگتۆن داوای لە وڵاتانی جیھان کردووە کە وەکوو بەشێک لە بایکۆتە ئابوورییەکانی دژی تاران، ھاوردەی نەوتی ئێران بگەیەننە ئاستی سیفر. بەڵام گەلێک لە وڵاتانی جیھان ڕایانگەیاندووە کە شوێن داخوازییەکانی ئەمریکا ناکەون و کشانەوەی یەک لایەنەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکییان ئیدانە کردووە.

سەرپەیڤ