وتاردانی قاسمی لەسەر هەگبەی پێشنیارکراوی ئەورووپا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هیواداری دەربڕی ئێران و ئەورووپاسەبارەت بە هەگبەی پێشنیار کراوی هاوپێوەند بە ڕێککەوتننامەی نێوەوڵەتیی ناڤۆکی،بەم زووانە بە ئەنجام بگەن.
بەهرام قاسمی ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی شەممە لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێری ئیرنا، سەبارەت بە هەگبەی پێشنیار کراوی ئەورووپا بۆ ئێران لە بواری بەرجام دا وتی : هاوکاریی لەگەڵ ئەورووپا نەوەستاوە بەڵام ڕەنگە لە هەندێ بواردا بەرتەسک بێت و یان دوابخرێت یان شک و گومانێک لەلایەن کۆمپانییەکان بە سەرنجدانی چەشنی سات و سەودا و پێوەندییەکانیان لەگەڵ کۆمپانییەکانی ئەمریکی بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ ئێران لە ئارادا بێت .
قاسمی بە ئاماژەدان بە ویستی سیاسیی پێویست لە لایەن ئەورووپا بۆ بەردەوامبوونی بەرجام و هۆگرییان بۆ درێژەی ئامادەبوونی ئێران لەم ڕێککەوتنەدا وتی : ئەوان باش دەزانن کە بۆ پاراستنی بەرجام پێویستە سەرنجی ئێران بەرەولای خۆیان ڕاکێشن.
وتەبێژی دەزگەی دیپلۆماسیی ئێران لە سەرووبەندی سەپێندرانی دیسانەوەی بایکوتەکانی ئەمریکا بە دژی ئێران وتی : تاران لەگەڵ هەموو وڵاتان بۆ ڕوونکردنەوەی هەڵوێستی خۆی لە کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام و هەروەها بەرنامە داڕشتن بۆ ڕەوشێکی نوێ کە ڕەنگە بێتە دی و گوشارەکانی ئەگەریی ئەمریکا بەسەر ئەم وڵاتانە بۆ کەمکردنی پێوەندی لەگەڵ ئێران و بەجیددی زانینی بایکۆتەکانی ئەمریکا، وتووێژی کردووە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە وەڕێخستنی نووسینگەی پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئێران لە عەرەبستانیش وتی : بە پێی ڕێککەوتنی هەشت مانگ لەمەوبەر لەگەڵ سویسڕا، ئەم وڵاتە وەک پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئێران لە عەرەبستان ناسراوە و تاقمی کونسوڵخانەیی دە کەسەی ئێران بۆ ئەنجام دانی کاروباری کونسوڵی لە ڕۆژانی ڕابردوو بۆ حەج وەڕێ کەوتوون.