سەردار سەلامی: ئەمریکا ئامانجی ئەوەیە ڕژێمی زایۆنی ئاسایشی هەبێ
جێگری فەرماندەری سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران جەختی کرد: ئەمریکا و هاوپەیمانە ناوچەییەکانی دەیانهەوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین، ڕژێمێکی زایۆنی ئەمن و هێور بوونی هەبێ بەڵام ناگەنە ئەو ئامانجەیان.
سەردار سەرتیپ "حسێن سەلامی" جێگری فەرماندەری سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕۆژی سێشەممە لە ڕێ و ڕەسمێکدا لە پارێزگای گیلان (باکووری ئێران) راشکاوانە ڕایگەیاند: هەموو شەڕاشۆ و شەڕفەرۆشەکانی جیهان کە دەسەڵاتێکی یەکجار زۆریان هەیە و زلهێز دێنە ئەژمار، زیاتر لە ٤٠ ساڵە بە هەموو تواناوە دژ بە گەلی ئێران هاتوونەتە مەیدانەوە بەڵام خەباتکارانی خۆڕاگری ڕێگای دەسدرێژی بە دوژمنان نادەن.
سەردار سەلامی وتیشی: هەموو دوژمنانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەوڵ دەدەن تا گەلی ئێران بکەنە گەلێکی بەسراوە، لاواز و بێ دەسەڵات بەڵام بیر و ڕوانگەی ساویلکە و ساوایانەی ئەوانە هەرگیز نایەتە دی.