پەیامی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بۆ حاجیانی بەیتوڵڵاهیلحەرام
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لە پەیامێکدا بو حاجیانی بەیتوڵڵاهیلحەرام ، دیاری کردنی ژوانگەیەکی هەمیشەیی بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەجی بە هێمایەک بۆ یەکگرتوویی و ئۆمەت سازیی ئیسلام زانی و بە ئاماژە بە سیاسەتی شەڕخوازانەی ئەمریکا لە نێو موسوڵمانان جەختی کردەوە : دەبێ بە وشیاری، ئەم سیاسەتە شەیتانیە پوچەڵ بکرێتەوە و حەج و بەرائەت لە موشریکان ، رێخۆشکەری ئەم وشیاریەیە .
دەقی پەیامی رێبەری باڵای شۆڕشی ئسلامیی کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە لایەن قازی عەسکەر نوێنەری وەلی فەقیە و سەرپەرستی حاجیانی ئێرانی لە سەحرای عەرەفات خوێندرایەوە ، بەم جۆرەیە :
بسماﷲالرّحمنالرّحیم
و الحمد للّه و الصّلاة علی رسوله المصطفی و آله الاطهار الابرار و صحبه الاخیار. قال اللّه تعالی: وَ اَذِّن فِی النّاسِ بِالحَجِّ یَأتوکَ رِجالًا وَ عَلی کُلِّ ضامِرٍ یَأتینَ مِن کُـلِّ فَجٍّ عَمیقٍ × لِیَشهَدوا مَنـافِـعَ لَهُم وَ یَذکُرُوا اسمَ اللهِ فیِّ اَیّامٍ مَعلومات.
ئەم ئاوازە عەرشیە هەروا دڵان بانگ دەکات و لە هەوراز و نشێوی سەدە و سەردەمەکانەوە ، مرۆڤایەتی بانگشێت دەکا بەرەو تەوەری تەوحید و تاکانەپەرستی . هەموو مرۆڤەکان ، بەردەنگی ئەم بانگەوازە ئیبراهیمیەن و شانازن پێی ، هەرچەند کە هەندێ گوێچکە نەیبیسن و دڵانی ژێر حیجابی غەفڵەت و نەزانی ، لێی بێبەش بمێنن و ئەگەرچی کەسانێک لێوەشاوەیی ئامادەبوون لەم خوانە جیهانیە و هەمیشەییە لە خۆیاندا نەڕەخسێنن یان بە هەر هۆیەکەوە تەوفیقی ئەوە بەدەست نەهێنن .
ئێستا ئێوە ئەم بەختەتان هەیە وپێتان ناوەتە مەڵبەندی ئەمنی میوانسەرای ئیلاهی . عەرەفات و مەشعەر و مینا ، سەفا و مەروە و بەیت ، مەسجیدولحەرام و مەسجیدونەبی ، لە هەر شوێنێکی ئەم ریوڕەسم و مەشاعیرانە دا ، هەرکام پارچەیەک لە زنجیرەی مەعنەویەت و عروجی رۆحی بۆ حاجیەکە کە قەدری ئەم تەوفیقە بزانێ و بۆ پاککردنەوەی خۆی سوودی لێوەردەگرێ و بۆ باقی تەمەنی خۆی تۆشەی لێوەرگرێ .
خاڵی گرنگ کە هەر مرۆڤێکی بیرمەند گوێ قوڵاخ و هەستیار دەکات ، دیاریکردنی ژوانگەیەکی هەمیشەیی بۆ هەموو خەڵک و هەموو نەوەکان و لە تێکڕای ئەم ساڵانەدا ، لە شوێنێکی تایبەت و لە بازنەیەکی زەمەنی تایبەت دایە . ئەم یەکیەتیەی کات و شوێن ، یەکێک لە نهێنیە سەرەکیەکانی فەڕزی حەججە .
بێگومان یەکێک لە باڵاترین نمونەکان بۆ «لِیَشهَدوا مَنـافِـعَ لَهُم» هەر ئەم دیدارەی ساڵانەی تاکەکانی ئۆمەتی ئیسلامیی لە ژێر سایەی ماڵی خوادایە و ئەوە ، نهێنی یەکیەتی ئیسلامیی و هێمای ئۆمەت سازیە کە دەبێ لە ژێر سێبەری بەیتوڵڵادا بێت . ماڵی خوا هی هەمووانە : سَـواّْءَ العـاکِفُ فیهِ وَ البـاد.
حەج ، لەم شوێن و لەم کاتەدا ، هەمیشە و لە هەموو ئەم ساڵانەدا ، بە زمانی پاراو و بەرز و لۆژیکی ئاشکرا ، موسوڵمانان بەرەو یەکیەتی بانگ دەکات و ئەوە بەپێچەوانەی ویستی دوژمنانی ئیسلامە کە لە سەردەمەکاندا و بە تایبەتی لەم سەردەمەدا ، موسوڵمانانیان بۆ بەگژیەکداچونەوە هان داوە و هان ئەدەن .
ئەمڕۆ کە سەیرێکی ئاکاری ئەمریکای زۆردار و تاوانکار بکەن ، سیاسەتی سەرەکیی ئەوان لە هەمبەر ئیسلام و موسوڵمانان ، شەڕ نانەوەیە . ویست و هەوڵی چەپەڵیان ، کوشتاری موسوڵمانان بە دەستی یەکترە . ستەمکارانێک بە گژ گیانی مەزڵووماندا کردن ، پشتیوانی کردن لە لایەنی ستەمکارو سەرکوتکردنی لایەنی مەزڵووم بە بێ زەییانەترین شێوە بە دەستی ئەو ، و خۆشکردنی ئاگری ئەم فیتنە سامناکە . موسوڵمانان دەبێ وشیار بن و ئەم سیاسەتە شەیتانیە پوچەڵ بکەنەوە . حەج رێخۆشکەری ئەم وشیاریەیە و ئەوەیە فەلسەفەی دووری کردن لە موشریکان و زۆرداران لە حەجدا .
یادی خوا ، رۆحی حەججە . لە هەر کاتێکدا دڵانی خۆمان بەم بارانی رەحمەتە ، پڕ کەین لە ژیان و شادمانی و، تەوەکول و متمانە کە ئەسڵ و سەرچاوەی دەسەڵات و شکۆ و دادوەری و جوانیە ، لە دڵی خۆماندا ریشەدار بکەین . لەو حاڵەتەدا بەسەر پیلانی دوژمندا سەردەکەوین .
حاجیانی ئازیز ، دوعا بۆ ئۆمەتی ئیسلامی و مەزڵوومان لە سوریا و عێراق و فەلەستین و ئەفغانستان و یەمەن و بەحرێن و لیبی و پاکستان و کشمیر و میانمار و شوێنەکانی دیکە لە بیر مەکەن و بڕانی دەستی ئەمریکا و موستەکبەرانی دیکە لە خواوەند داوا بکەن .
والسّلام علیکم و رحمة اللّه
سیّدعلی خامنهای
۲۸ مردادماه۱۳۹۷
مصادف با ۷ ذیالحجّة ۱۴۳۹