قاسمی : ترەمپ بەرەوڕووی ڕوانگەی جۆربەجۆرە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی : سەرۆکی ئەمریکا بە تەنیایی ناتوانێ هەرچییەکی پێ خۆشە بیسەپێنێ بەسەر کەسانی تردا چونکوو بەرەوڕووی ڕوانگەی جۆربەجوری وڵاتانی جیهان دەبێتەوە .
بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیونی ئێران وتیشی : دوای کشانەوەی ئەمریکا لەبەرجام ، سیاسەتەکانی دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەم وڵاتە زۆرتر پەراوێز خراوە چونکە بڕیارە نێودەوڵەتییەکانی بە بێ وتووێژ و تەنانەت سەرنجدان بە بڕیارنامەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان و ڕوانگەی هاوپەیمانانی،بنپێکردووە .
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێداگری کرد : بەڕاستی سیاسەتی وڵاتانی دیکە بە تایبەتی وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا بەسەرنجدانی ئاستی پێوەندی لەنێوان ئەوان و ئەمریکا، لە پێوەندی نێودەوڵەتی کارتێکەر دەبێت و دەتوانێ تائاستێکی زۆر ، سیاسەتەکانی ترامپ تێک بدات و ناوبراو زۆرتر لە گەڵ ڕاستییەکانی جیهانی ئێستا، ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و ڕۆژاوای ئاسیا و ئێران ئاشنا بکات .
قاسمی بە ڕاگەیاننی ئەمەی کە دەبێ پێداچوونەوەی جیدی لەنێوان بلیمەتانی ئەمریکی و دەوڵەتی ئەمریکا بکرێت، وتیشی : وڵاتانی دیکە بەتایبەت یەکێتیی ئەورووپا و وڵاتانێکی وەک ڕووسیا، چین و وڵاتانی تریش دەتوانن کارتێکەر بن لەسەرهەڵس وکەوتی ئەمریکا بەرامبەر بە ئێران ولە گوڕەپانی جیهانی دا .
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێداگری کرد : گرینگ ئەمەیە کە دەسەڵاتدارانی ئەمریکی لەوە تێ بگەن کە باشترین ڕەوش بۆ ئەمریکا گەڕانەوە بۆ بەرجام و بەڵێنەکانی ئەمریکا و هەروەها دەست هەڵگرتن لە ڕاھاتنی ئەم وڵاتە بە بایکۆت کردن وسیاسەتی بایکۆتکارانەیە کە هەمووکاتیش بەرەوڕووی شکست دەبێتەوە.