ئاب 27, 2018 17:37 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی : لایەنەکانی بەرجام دەبێ خێرایی زۆرتربدەن  بە بەرنامەکانی خۆیان بۆ پاڕاستنی ئەم ڕێککەوتنە

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆک کۆماری فەرانسە وتی: بە سەرنج دان بە چوونەدەری یەک لایەنەی ئەمریکا لە بەرجام ، لایەنەکانی تری ئەم ڕێککەوتنە ، دەبێ خیرایی زۆرتربدەن بە بەرنامەکانی خۆیان بۆ پاڕاستنی بەرجام .

"حەسەن ڕۆحانی" ڕۆژی دوشەممە لە پێوەندی تەلەفونی لەگەڵ " ئیمانوئیل مەکرون" بە راگەیاندنی ئەمەکە دوای چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام ، لایەنەکانی تر بۆ پاڕاستنی ئەم ڕێککەوتنە ، ئەرکێکی  قورسیان لەسەر شانە ، وتی: ئێران خوازیاری پاڕاستنی بەرجامە بەڵام لەهەمان حاڵدا ئەگەر لەبواری دەستەبەری کەناڵەکانی ماڵیی ودراڤی ، نەوت ، بیمە وڕێگا وبان وگواستنەوە، داهاتوی بەرنامەی ئیجرایی ئوروپا ڕوون نەبێت، تاران کردەوەی تر ئەنجام ئەدات. سەرۆک کۆماری فەرانسە یش لەم پێوەندیە تەلەفونیەدا بە راگەیاندنی ئەمەکە پاریس خوازیاری پەرە وقوڵ بوونی پێوەندی خۆی لەگەڵ تارانە ، وتی: فەرانسە هەموو هەوڵی خۆی بۆ پاڕاستنی بەرجام دەکار دێنێت وپێبەندی ئەم ڕێککەوتنەیە و بەرپرسایەتیەکانی جێ بەجێ دەکات. مەکرون بە لێکدانەوە ی کردەوەکانی فەرانسە و لایەنەکانی تری بەرجام بۆ پاڕاستنی ئەم ڕێککەوتنە ڕایگەیاند : فەرانسە هەوڵی چڕ وپڕی بۆ پاڕاستنی بەرجام داوە وخەریکی پێ وشوێن گرتنی میکانیزمە جۆربەجۆرەکانی تیجاری وماڵی لەم بوارەدایە . سەرۆک کۆمارانی ئێران وفەرانسە هەروەها لەبارەی کۆبوونەوەی داهاتووی وەزیرانی کاروباری دەرەوەی سێ وڵاتی ئوروپایی هاوڕێ لەگەڵ بەرپرسیی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران، گوڕانکاریەکانی سووریا وکۆبوونەوەی داهاتووی سێ لایەنەی سەرۆک کۆمارانی ڕوسیا ، ئێڕان وتورکیا وهەروەها بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم بیروڕایان گوڕیەوە. ڕۆحانی ومەکرون لەم وتوووێژە تەلەفونیەدا لە سەر درێژەی پێوەندیە نێزیکەکان ، بۆ بەرەوپێش بردنی مەبەست وئامانجە هاوبەشەکان ، پیداگریان کرد.

سەرپەیڤ