ئه‌یلوول 18, 2018 19:22 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی نیۆیۆرک دەکات

یاریدەری ڕاگەیاندنی نوسینگەی سەرۆک کۆماری وتی: سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەشداری کردن لە حەفتاو سێهەمین کۆبوونەوەی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، یەکشەممە ٢٣ی سێپتەمبەر سەردانی نیۆیۆرک دەکات.

پەرویز ئیسماعیلی " یاریدەری ڕاگەیاندنی نوسینگەی سەرۆک کۆماری ئێران لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا وتی: حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەردانەکەی نیۆیۆرک ، سەرەڕای دیاری کردنی هەڵوێستی کۆماری ئیسلامیی ئێڕان لە مەڕ دوایین گوڕانکاریەکانی ناوچەیی ونێودەوڵەتی و وتاردان لە کۆگەی گشتیی ، وتاردانێکی تریشی لە کۆبوونەوەی ئاشتی بۆ ڕێزگرتن لە " نلسۆن ماندیلا" ڕێبەری کۆچکردووی ئافریقای باشوور لە هۆڵی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێت. ئیسماعیلی ، کۆبوونەوە لەگەڵ بەڕێوەبەرانی پایەبەرز وبلیمەتی میدیایی بەشدار لە نێویورک ، کۆبوونەوە لەگەڵ کۆڕێک لە بلیمەتانی سیاسەتی دەرەوەیی وهەروەها دیدار وچاوپێکەوتن لەگەڵ ژمارەیەک لە رێبەرانی کۆمەلگەکانی ئیسلامی لە ئەمریکای لە بەرنامەکانی تری سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەفەر بۆ نیویورک ڕاگەیاند . یاریدەری ڕاگەیاندنی نوسینگەی سەرۆک کۆماری ئێران هەروەها لە وتووێژ لەگەڵ بڕێک لە میدیاکانی نێودەوڵەتی وهەروەها بەڕێوە چوونی پرێس کۆنفرانس لە کۆتایی سەفەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ نیۆیۆرک هەواڵی دا ووتی: ڕۆحانی لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرۆکانی وڵاتانی بەشدار لە کۆگەی گشتیی ، سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان وهەروەها بڕێک لە سەرۆکانی ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتیش دیداووتووێژ دەکات.

سەرپەیڤ