ئه‌یلوول 19, 2018 14:04 Asia/Tehran
  • ڕاوێژکاریی ساڵحی لەگەڵ نوێنەرانی ئینگلیز و فەڕانسە لە ڤیەن

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران لە پەراوێزی شەست و دووهەمین کۆبوونەوەی گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە ڤیەن لەگەڵ نوێنەرانی ئینگلیز و فەڕانسە دیدار و وتووێژی کرد.

"عەلی ئەکبەر ساڵحی" ئەمڕۆ چوارشەممە لەدیدار لەگەڵ "ژاک فرانسوا" سەرۆکی کۆمیسیۆنی وزەی ئەتۆمیی فەڕانسە، خوازیاری هاوبەشیی چالاکانەی ئەو وڵاتە لە گۆڕینەوەی خوێندکار لەگەڵ ئێران و بەڕێوەبرانی ناوەندە فێرکارییەکان لەبواری زانست و تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی بوو.

"ژاک فرانسوا" سەرۆکی کۆمیسیۆنی وزەی ئەتۆمیی فەڕانسەش بەبیرخستنەوەی هەل و دەرفەتی فراوان بۆ هوکاریی هاوبەش، ڕێککەوتنی ئەتۆمی بە ڕێککەوتنێکی سەرکوتوو زانی و بەپێداگری لەسەر هەست بە بەرپرسایەتی کردن و بەڵێنی فەڕانسەو بەتایبەت سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بەوبابەتە، و نیگەرانی و پەرۆشی خۆی دەربڕی بە سەپێندرانی ئابلۆقەو گەمارۆکانی ئەمریکا دژ بەئێران.

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران هەروەها لەدیدار لەگەڵ "رابین گرایمز"ی سەرپەرشتی شاندی ئینگلیزی و نوێنەری ئینگلیز لە گرووپی کاریی دووبارە دیزاین و نۆژەنکردنەوەی ڕێئاکتۆری ئەراک، جەختی کرد لەسەر پێویستی بوژاندنەوەی پەیوەندیی دوو وڵات لەگشت بوارەکان وبەتایبەت بواری زانستی، زانکۆیی و ئابووری.

ساڵحی داوای لە حکومەتی ئینگلیز کرد لەو هەلەی کە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ڕەخساندوویەتی، بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران کەڵک وەربگرێ.

"رابین گرایمز"یش بەئاماژە بەوەی کە ئینگلیز هەروا پێبەندە بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، ڕەزامەندیی ئەو وڵاتە بۆ جێگریی ئەمریکا لە پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی ئەراکی بەنیشانەی درێژەدان بە پێبەندبوونی ئەو وڵاتە بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی زانی.

سەرپەرشتی شاندی ئینگلیز لە شەست و دووهەمین کۆبوونەوەی گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی رەزامەندیی دەربڕێ لەمەڕ ڕاپۆرە ئەرێنی وپۆزێتیڤەکانی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لەسەر پشت ڕاست کردنەوەی پێبەندبوونی ئێران بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی وهەوڵدان بۆ پەرەی هاوکاریی دووقۆڵیی لەگشت بوارەکاندا.

سەرپەیڤ