تشرینی یه‌که‌م 18, 2018 17:25 Asia/Tehran
  • زەریف: بایکۆتەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا پێشێلکەری فەرمانەکانی دیوانی نێونەتەوەیی دادپەروەرییە

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بایکۆتەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا دژی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە پێشێلکەری دو فەرمانی دیوانی نێونەتەوەیی دادپەروەری زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی فەرمانگەی گشتیی دیپلۆماسیی میدیایی وەزارەتی کاروباری دەرەوە، موحەممەد جەوادی زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە توییتێکدا نووسی: بایکۆتەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێشێلکەری دوو فەرمانی دیوانی نێونەتەوەیی دادپەروەرییە.

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران پێی داگرت: دوژمنایەتیی ڕژێمی یاسابەزێنی ئەمریکا دژی ئێرانیەکان بە خولیای بایکۆتەکان توندتر بووەتەوە.

وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە بیست بانک و کۆمپانیاو دامەزراوەی ئێرانی بە بیانووی پەیوەندی لەگەڵ سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و خەباتی دژی تیرۆریزم بایکۆت کرد.

پەرەسەندنی بایکۆتەکانی دژی ئێران لە ھەل و مەرجێکدایە کە دیوانی نێونەتەوەیی دادەپەروەریی ڕۆژی چوارشەممە سێھەمی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ وێڕای پشتڕاست کردنەوەی شیاوەتیی خۆی بۆ ڕاگەیشتن بە سکاڵای ئێران لە ئەمریکا، واشنگتۆنی ئەرکمەند کرد بە نەهێشتنی بەرتەسکییە مرۆڤی و فڕۆکەوانییەکانی ئێران هەتا کاتی دەرکرانی دەنگی یەکجاریی.