تشرینی یه‌که‌م 25, 2018 14:03 Asia/Tehran
  • ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام، ئەمریکای تووشی دووڕیانەیەک کردووە

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لەندەن وتی: ئەمریکا بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام بایەخی خۆی دابەزاندووە.

حەمید بەعیدی نەژاد باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لەندەن ڕۆژی چوارشەممە لە توییتێکدا ئاماژەی کردە ئەمەی کە ئەمریکا لە بارەی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام، ئەمریکای تووشی دووڕیانەیەک کردووەو، نووسی: ئەم وڵاتە بە بەردەوام بوونی لە سەر پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام و مافی نێونەتەوەیی، یان دەبێ ھەروا  خۆی بێ بایەخ بکات و یان بە گەڕانەوەی بۆ بەرجام ، پێبەندی ڕێککەوتنێکی نێونەتەوەیی بێت کە بۆخۆی واژۆی کردووە.

حەمید بەعیدی نەژارد ڕاشیگەیاند: لە بارەی کێشەی بەرجامەوە دەوڵەتی داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕێگای سێھەمی بۆ نیە.

داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ھەشتەمی مانگی مای  ٢٠١٨  وێڕای دووپات کردنەوەی ھێندێک بوختانی بێ ناوەڕۆکی دژی ئێران کشانەوەی یەکلایەنەو نایاسایی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران لەگەڵ وڵاتانی پێنج کۆ یەکی کە لە ساڵی ٢٠١٥ دا واژۆ کرا بوو، ڕاگەیاند.داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە شەشەمی ئوت لە فەرمانێکدا ھێندێک لە بایکۆتە نایاساییەکانی ئەو وڵاتە دژی ئێرانی لە بەشی زێڕو ترۆمبیل سازی دا گەڕاندەوە .

قۆناغی یەکەمی ئەم بایکۆتانە لە حەوتی ئوتەوە جێبەجێ کراو قۆناغی دووھەمیش کە داگری بایکۆتی کڕینی نەوت لە ئێرانیشە لە چوارەمی نوامبەرەوە دەچێتە واری جێبەجێ کردنەوە

ئەو کارەی ترەمپ لەگەڵ ئیدانەکرانی بەربڵاوی نێوخۆیی و نێونەتەوەیی دا بەرەوڕوو بووەوە و ڕووسیا، چین، بەریتانیا، فەرانساو ئەڵمانیاو یەکێتیی ئەورووپا وەک لایەنەکانی دیکەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بە ڕاشکاوی جەختیان کرد کە لەم ڕێککەوتنە نێونەتەوەییە لاگری و پشتیوانی دەکەن.

یەکێتیی ئەورووپا ڕایگەیاندووە کە «یاسای بەرتەسک کردنەوە»ی خۆی بۆ پشتیوانی کردن لە ئەو کۆمپانیاگەلەی کە لە ئێراندا خەریکی چالاکی نواندنن ڕادەپەڕێنێ ھەتا ئەو کۆمپانیاگەلە لە بەرامبەر ئەو بەشەی بایکۆتەکانی ئەمریکادا کە ھەڕەشە لە کۆمپانیا بیانییەکان دەکات، بپارێزرێن.

ھەروەھا ھەواڵدەریی بریتانیایی ڕۆیتێرزیش ڕۆژی چوارشەممە نووسی: میکانیزمی تازەی یەکێتیی ئەورووپا بۆ پشتیوانی کردن لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام و ئاسانکاری بۆ بازرگانی و سات و سەودای وڵاتان لەگەڵ ئێران لە چوارەمی نوامبەری ٢٠١٨ەوە دەست پێ دەکات، بەڵام ڕاپەڕێندرانی تۆکمەو تەواوی دەکەوێتە سەرەتای ساڵی داھاتووی زایینی.

سەرپەیڤ