تشرینی دووه‌م 13, 2018 15:26 Asia/Tehran
  • ئێران  پەلاماری ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر بینای کەناڵی تەلەفزیون ئەقسای ئیدانە کرد

وتەبێژی وەزارتی کاروباری دەرەوەی ئێران بوردومانی بینای کەناڵی تەلەفزیونی ئەقسا لە ناوەندی کەرتی غەززە لەلایەن فرۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی ئیسرائیلی بە توندی ئیدانە کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیدارەی گشتی دیپلوماسی  میدیایی وەزارەتی دەرەوە،بەهرام قاسمی  وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی سێ شەممە وتی : دوژمنایەتی ڕژێمی دڵڕەقی زایۆنیستی بەرامبەر دانایی، ئاگاداری وڕۆشنبیری  و رسانە وان  و لەقاودرانی تاوانکاری  تاوانکارییەکان لە ماوەی حەفتا ساڵی ڕابردوو هەمووکات مۆتەکەی ئەم ڕژێمە  داگیرکەرەیە کە ئاوەها بێ بەزەییانە تاوانکاری بە دژی فەلەستینییەکان ئەنجام دەدات  . 

بینای کەناڵی تەلەفزیونی ئەقسا لە کەناڵەکانی سەربە تاقمەکانی موقاومەی  فەلەستین، شەوی سێ شەممە لەبەرپەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلی بە تەواوی تێک ڕووخاوە.

یەکێتی ڕادیۆتەلەفزیونەکانی ئیسلامی پەلاماری ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر بیناکەی کەناڵی ئەقسایان لە کەرتی غەززە ئیدانە کرد و ڕایگەیاند: ئەم کارە تاوانکارانە و نائەخلاقییە، نیشاندەری ئاستی زۆری دڕندەیی زایۆنیستەکان بە دژی گەلی فەلەستین و دامەزراوە میدیاییەکانیەتی.

سەرپەیڤ