تشرینی دووه‌م 14, 2018 17:33 Asia/Tehran
  • سوپاس وێژیی چین لە هەوڵەکانی ئێران بۆ پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕێزی گرت لە هەوڵەکانی ئێران بۆ پاراستنی بەرنامەی تگۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(ڕێککەوتنی ئەتۆمی).

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "هوا چون ئینگ" ئەمڕۆ چوارشەممە لە پرێس کۆنفرانسێک لە پیکەن بەئاماژە بە ڕاپۆری ئەم دواییەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لەمەڕ "پێبەندبوونی ئێران بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی" پێی داگرت: چین ڕێز دەگرێ لە هەوڵەکانی ئێران و ئەو ئاژانسە بۆ پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین هیوای خواست؛ لایەنە پەیوەندیدارەکان بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بەتێڕوانینی گشتی و درێژماوە، پاراستن و جێ بەجێ کرانی، بەردەوام بکەن.

حکومەتی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەشتی مای ٢٠١٨ بەشێوەی یەکلایەنە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران لەگەڵ وڵاتانی پێنج کۆیەک کە لەساڵی٢٠١٦مۆرکرا، کشایەوەو پاشان چواری نۆڤمبەر خولی دووهەمی بایکۆتە نایاساییەکانی دژ بەئێران جێ بەجێ کرد.

پاش چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران، گشت وڵاتانی واژۆکەری ئەو ڕێککەوتنە وێڕای ڕەخنەگرتن لە بڕیاری واشنگتۆن، ڕایانگەیاند، پێبەندی ئێران دەمێننەوە.

سەرپەیڤ