کانونی دوھەم 16, 2019 18:05 Asia/Tehran
  • لاورۆڤ پەژارەی دەربڕی لە کۆبوونەوەی دژە ئێرانی لە وەرشو

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وێڕای پەژارە دەربڕین لە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی دژە ئێرانی ئەمریکا لە وەرشۆی پێتەختی لەهستان ڕایگەیاند: ئەم کۆبوونەوەیە بۆ بەرەوپێشبردنی هەوڵەکان بەمەبەستی پێشگرتن بە ئێران، بەڕێوە دەچێت.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سێرگێئی لاورۆڤ  لە یەکەم پرێس کونفرانسی دا لەساڵی 2019 وتی :  بەشداران لەم کۆبوونەوەیە  ناتوانن دەورێکیان لە بەیاننامەی کۆتاییەکەی دا هەبێت و ئەمریکا و لەهستان لەکۆتایی دا بڕیارە بەیاننامە دەر بکەن.

ناوبراو  وێڕای بە نادروست زانینی وەها هەڵوێستێک لە هاوکارییەکانی نێودەوڵەتی وتی کە نیزیکەی پەنجا وەزیری دەرەوە  بانگ  کراون بۆ ئەم کۆنفرانسە  بەڵام دەورێکیان لە بەیاننامەکەدا نییە.

لاورۆڤ ئاماژەی نەکردە ئەگەری بەشداری کردنی ڕووسیا لەم کۆبوونەوەیە بەڵام ئەمەی وت کە ڕووسیا بانگێشتن نامەی  ئامادەبوون لەم کۆنفرانسەی وەرگرتووە و لە ڕەوتی کاری ئەم کۆنفرانسە  ئاگادارە.