شوبات 15, 2019 17:50 Asia/Tehran
  • زەریف : رۆژاواییەکان بەتایبەت ئەمریکا لە هەڵەکانی چل ساڵی ڕابردوویان تێبگەن

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ئەگەر رۆژاواییەکان بەتایبەت ئەمریکا هەرچی خێراتر لە هەڵەکانی چل ساڵی ڕابردوویان تێ بگەن، ژیان بۆ خۆیان و ناوچەکە ئاسانتر دەبێ.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، "محەممەد جەواد زەریف" دوێشەو(پێنج شەممە) لەدەسپێکی گەیشتنی بۆ ئاڵمان بۆ بەشداربوون لە پەنجاو پێنجەمین کۆبوونەوە ئاسایشییەکانی مۆنیخ، دانیشتنی دژە ئێرانیی وەرشۆی بە کۆبوونەوەیەک لەپێشدا شکست خواردوو زانی و وتی: "بنیامین نەتانیاهۆ" سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی بەفەرمی ڕایگەیاند کە لە وەرشۆ بۆ شەڕ یەکدەنگ دەبن ئەوە لەکاتێکدایە کە ئەو یەکبوونە، شکستی هێنابوو و بە ئاکام نەگەیشت.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: ئەمریکا بەگرتنەبەری سیاسەت وهەڵبژاردنی هەڵەی، بووەتە هۆ هەتا "دۆناڵد ترامپ" ڕایبگەیێنێ ئەمریکا حەوت تریلیۆن دۆلاری لەناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست خەرج کردو هیچیشی دەس نەکەوت.

ناوبراو هەروەها وتی: لەپەنجاو پێنجەمین کۆبوونەوەی ئاسایشیی مونیخ لەبارەی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕاستییەکانی ناوچە قسە دەکا.

لە کۆبوونەوەی ئاسایشیی مونیخ زیاتر لەسەت کەس لە بەرپرسان و کەسایەتییە سیاسی، ئاسایشی و جیهانییەکان لەوان سەرۆک وڵاتان، وەزیرانی دەرەوە، بەرگری و ژمارێک بەرپرسی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بەشدارن.

بڕیارە وەزیری دەرەوەی ئێران جگە لەوتاردان لەو کۆبوونەوە نێونەتەوەییە لەگەڵ ژمارێک کاربەدەست و کەسایەتی ئامادە لەو دانیشتنە دیدار و وتووێژ بکات.