ئادار 05, 2019 07:51 Asia/Tehran
  • زەریف: ئێران لە بارەی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجامەوە چاوەڕوانی ئەورووپییەکان نامێنێتەوە

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە ھەڵس و کەوتی ئەورووپییەکان لە ھەمبەر ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام وتی: ئێران لە بارەی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجامەوە چاوەڕوانی ئەورووپییەکان نامێنێتەوە.

موحەممەد جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی دووشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران وتیشی: ئەورووپییەکان دەبێ ئەرکی خۆیان لە بارەی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجامەوە ڕاپەڕێنن.

زەریف ھەروەھا سەبارەت بە ئامادە بوونی سەرکردەی تاقمی تیرۆریستی مونافقین لە لێژنەیەکی پەرلەمانی فەرانسا وتی: ئێران بەردەوام بەرامبەر بە ئەورووپییەکان و بە تایبەت فەرانسییەکان لە مەڕ بوونی تیرۆریستان لەو وڵاتانە ناڕەزامەندیی دەربڕیوە.

موحەممەد جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە گەلێک لە کاربەدەستانی ئەمریکی لە ڕیزی موچەخۆرانی تاقمۆکەی ڕەشەکوژی مونافقین بوونە، وتیشی: جان بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی کۆشکی سپی لە نامەی ڕاگەیاندنی باج و سەرانەکەی دا دانی بەوەدا ناوە کە پارەی لەو تاقمە ڕەشەکوژە وەرگرتووە.

موحەممەد جەواد زەریف لە بارەی ھەنگاوەکەی ھۆڵندا لەمەڕ گەڕاندنەوەی باڵوێزەکەی لە تارانیش وتی: ئێران دوو کەس لە دیپلۆماتەکانی ھۆڵندای وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە وەدەرنرانی نایاسایی دیپلۆماتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران وەدەرناوە، ھەر بۆیە ھۆڵنداش باڵوێزەکەی خۆی لە تارانەوە بۆ ڕاوێژ کردن بانگ کردووەتەوە.

موحەممەد جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بە گۆڕانکارییەکانی ڤێنزۆئیلاش وتی: ئەمریکییەکان بەردەوام خۆیان لە کاروباری ڤێنزۆئیلادا ھەڵدەقورتێنن و ھەر لە سەرەتای پەرە سەندنی ئەم دەستوەردانانە، ئێران ڕایگەیاندووە کە دەبێ بەرپەرچی ئەم ڕەوتە بدرێتەوەو ڕێ لە واشێنگتۆن بگیردرێت.

زەریف وتیشی: ژمارەیەک لە وڵاتان لەوانە ڕووسیا بەردەوام لەم بوارەدا ھاوڕێی ئەمریکا بوونە، ھەر بۆیە دانوستان و پشتگری کردنی ئێران و ڕووسیا لە یەکتر بۆ پێشگرتن بە دەستوەردانەکانی ئەمریکا لە ڤێنزۆئیلا بەردەوام د ەبێت.

سەرپەیڤ