نیسان 04, 2019 11:02 Asia/Tehran
  • زەریف: ئەورووپا لەهەمبەر ئەمریکا بێدەسەڵاتە

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلاممی ئێران وتی: ئەورووپاییەکان لەهەمبەر ئەمریکا بێ دەسەڵاتن و هیچیان لە دەست نایە.

"محەممەد جەواد زەریف" ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژێکدا سەبارەت بە هەڵس و کەوتی دەوڵەتانی ئەورووپایی لەهەمبەر ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران و پلانی دەزگەی دیپلۆماسیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەهەمبەر ئەوەدا، راشکاوانە ڕایگەیاند ؛ ئەورووپاییەکان لە سەرتاوە ڕێککەوتنی ئەتۆمییان بە دەسکەوتێک چاو لێ دەکرد بەڵام بێ گومان دەسەڵاتی ئەوەیان نەبوو بەرامبەر بە بایکۆتەکانی ئەمریکا خۆڕاگری بکەن.

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: ئەورووپاییەکان هەوڵی خۆیان دا بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران بەڵام هەروا کە ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی فەرمووی ئەو هەوڵانە بەس نەبوو و تەنانەت هەندێ جار ئەو هەوڵانە پیشاندەری ئامادە نەبوونی ئەوروپاییەکان بۆ ڕیسک کردن بوو.

زەریف بە ئاماژە بەوەی کە ئێران بەردەوام هەوڵی داوە ئەورووپاییەکان ناچار بە بەجێ هێنانی ئەرک و ئەستۆگرییەکانیان بەرامبەر بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بکات ڕایگەیاند: هەر لەم بوارەدا و لە ڕەهەندی دیپلۆماتیکیشدا، کار لەگەڵ ئەورووپاییەکان درێژەی پێ دەدرێ بەڵام ڕاستییەکەی ئەوەیە کە ئیران هەرگیز دڵی بە ئەروووپا خۆش نەکردووە.

وەزیری دەرەوەی ئێران هەرەها سەبارەت بە ئەولەوییەتی سیاسیی دەرەوەی تاران ڕایگەاند: زیاترین هاتووچۆی بەرپرسانی ئێرانی لەگەڵ وڵاتانی داروسێ و هاوبەشە کۆنەکانی ئێران لەوان ڕووسیا، چین و تورکیا بووە.

حەزرەتی ئایەتووڵلا خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئیران لە وتاری نەورۆزانەیان لە حەرەمی پاکی ڕەزەوی، فەرمووی؛ لە مەسەلەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیدا، ئەوە ئەرکی سەرشانی ئەورووپاییەکان بوو کە بەرامبەر بە ئەمریکا ڕاوەستن بەڵام بە بڕ و بیانووی جۆربەجۆر نەوەستان و بە کردەوە لەو ڕێککەوتنە چوونە دەرەوە؛ بەو مانایە کە تەنانەت بایکۆتی نوێیان دژ بە ئێران هێناوەتە ئاراوە.

سەرپەیڤ