ته‌مووز 31, 2019 15:53 Asia/Tehran
  • زەریف: لەهەلومەرجی ئێستادا، هەنگاوی سێهەمی ناڤۆکیی ئێران بێگومان پراکتیکی دەکرێ

وەزیری دەرەوەی ئێران بەئاماژە بە پەیمان شکێنی ئوروپاییەکان لە جێ بەجێ کردنی بەڵێنیەکانی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی پێی داگرت: لە بارودۆخی ئێستاداو تاکاتێک کە ئوروپا هەوڵی پێویست ئەنجام نەدا، بێگومان هەنگاوی سێهەم بەکردەیی دەکرێ.

"محەممەد جەواد زەریف" ئەمڕۆ چوارشەممە لەنێو کۆڕی پەیامنێراندا، بە ئاماژە بەوەی کە کردەی ئوروپییەکان تائێستا بەگوێرەی بەڵێنیەکانیان نەبووە، وتی: ئەگەر ئوروپاییەکان خوازیاری بەکردەیی کرانی داواکارییەکانیانن، دەبێ ڕەوتی جێ بەجێ کردنی بەڵێنیەکانیان بپێون.

زەریف، ئینستێکسی بە ئامرازێک زانی بۆ جێ بەجێ کردنی بەڵێنی ئوروپییەکان و نەک فەرمانەکانی ئەمریکا، و وتی: ئینستێکس قۆناخێکی پێشەکییە کە هێشتا بەتەواوەتی بەکردەیی نەبووەو ئەگەریش پراکتیکی بکرێ، بێگومان پێویستە فرۆشی نەوت و گەڕانەوەی داهاتەکەی بخرێتەبەردەست ئێران.

وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە گۆڕانی ڕەوتی ئیمارات لەمەڕ پرسە ناوچەییەکان وتی: ئەگەر ژمارێک وڵاتی ناوچە لەوان ئیمارات، عەرەبستان وبەحرەین سیاسەتەکانیان بگۆڕن و دەست هەڵبگرن لە دەستتێوەردان لەکاروباری ناوخۆی وڵاتان، ئێران هۆگری پەیوەندیی کردن بە وڵاتانی دراوسێ یە.

زەریف هیوای خواست، ژماری ئەندامانی تیمی بی(بێنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی، محەممەد بن سەلمان پاشمیری عەرەبستان، محەممەد بن زاید پاشمیری ئیمارات و جان بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی) کەم بکرێ و بە نەتانیاهۆ و بۆلتۆن بەرتەسک بێتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەمەڕ داواکاریی ئامادەبوون لە ئێران و قسەکردن لەگەڵ خەڵکدا وتی: کەسانێک کە بەترۆریزمی ئابوری سێرەیان گرتووەتە خەڵکی ئێران، ناتوانن هیچ قسەیەکیان پێ بێ بۆ گەلی ئێران.

سەرپەیڤ