ته‌مووز 31, 2019 17:10 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵاهیان : کەم کرانی وادەو بەڵێنەکانی بەرجامی ئێران ئاکامی نائاوەزمەندی دەوڵەتی ترامپە

یارێدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتی کەم کرانی وادە وبەڵێنەکانی بەرجامی کۆماری ئیسلامی ئێرانی ئاکامی نائاوەزمەندی دەوڵەتی ئێستاکەی ئەمریکا زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مەجلیس " حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان " یارێدەری تایبەتی سەرۆک مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتی ڕۆژی سێشەممە لە دیدار وچاوپێکەوتنی کۆڕێک لە میدیاکارانی هێند لە تاران وتی: لەگەڵ بێ بەڵێنی ئەمریکا وڕۆژئاوا لە هەمبەر بەرجام ، کۆماری ئیسلامی ئێرانیش وادە وبەڵێنەکانی بەرجامی خۆی کەم کردەوە. یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران لە درێژەدا بە شەرمەزار کردنی کردەوەی ڕژێمی زایۆنی لە ڕۆخانی ماڵی فەلەستینیەکان وتی: زایۆنیەکان لە پێناوی ڕۆخانی وڵاتانی ناوچە ولاوازکردنی پلە وپێگەی وڵاتانی ئیسلامین. ئەمیر عەبدوڵاهیان لە مەڕ پرسی کشمیر بە پیداگری لەسەر چارەسەر کرانی ئاشتیانەی ئاڵوزی بەردەم ، وتی: دوژمن بە باشی لە بارستاکانی جیهانی ئیسلام دەگات ، هەربەپێی ئەمە لە مەڕ دەسڕاگەیشتن بە مەبەست وئامانجەکانی بەرچاوخوازیاری بەدی هێنانی دووبەرەکی وئاڵوزی زۆرتر لە ناوچەیە . ناوبراو هەروەها بە ئاماژەدان بە پیشینەی پێوەندی مێژوویی وپلە وپیگەی تایبەتی هێند لە سیاسەتی دەرەوەیی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: دوو وڵات بە سەرنجدان بە بوونی بارستای بان لە بوارە جۆربەجۆرەکان درێژە ئەدەن بە ڕاوێژکاری وهاوکاری سازەندە ی نێوان دوولایەن.

سەرپەیڤ