ئاب 21, 2019 18:35 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی : ئێران ڕێبازی دروستی  بۆ کەم ڤەکردنی گفت وبەڵێنەکانی بەرجامی هەڵبژاردووە

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژەدان بە هەنگاوی بەرانبەری ئێڕان لە کەم ڤەکرانی گفت وبەڵێنی بەرجامی وتی؛ تاران ، ڕێگای دروستی لە کەم کردنەوەی وادەو بەڵێنەکانی بەرجامی هەڵبژاردووە.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لە دیدار وچاوپێکەوینی لێژنەی  دەوڵەت لەگەڵ ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ، بە پیداگری لەسەر ئەمەکە سەبری ئێران لە بەرجام ڕادەیەکی هە یە وتی: ئێران لە بەرانبەر بێ بەڵینی ئەوان لە بەرجام ، ناتوانێ وادە وبەڵێنی تۆکمە وتەواو قەبوڵ بکات. ڕۆحانی بە ئاماژەدان بە وتووێژی ئێران وئەندامانی بەجێ ماو لە بەرجام وتی: ئەگەر وتووێژەکان سەرکەوتوو نەبێت ، ئێران ڕێگا وڕێبازی خۆی درێژە پێ ئەدات. سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە دەسەڵاتدارانی جیهانی دەزانن کە لە ئەگەری بایکۆتی تۆکمە وتەواوی نەوت و بە سێفر گەیاندنی هەناردەی نەوتی ئێران ، ئاوڕێکانی نێودەوڵەتی ناتوانێ ئاسایشتی پێشووی هەبێت ڕایگەیاند : زەخت وگوشاری یەک لایەنە لە دژی ئێران ناتوانێ بە قازانجیان بێت وئاسایشتیان لە ناوچە وجیهان دەستەبەر ناکات. ڕۆحانی هەروەها بە ئاماژەدان بە سیاسەتەکانی دەوڵەتی ئێران لە بەربەرەکانێ لەگەڵ بایکۆتەکانی ئەمریکا وتی؛ سیاسەتی دەوڵەتی ئێران ، فرۆشتنی بەرهەمە نەوتیەکان بەجێگای فرۆتنی نەرتی خاوە، وبۆ ئەم کارە، پالاوتگەکان گەشەیان سەندووە وپالاوتگەی نوێ وتازەیش دادەمەزرێت. سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتیشی: ئێران لە هەنگاوی یەکەم توانی لە بواری نەوت، گاز وگازوئیل بەخۆبژێوی بگات وهەناردەی بکات وئەمرۆکەیش لەبواری بەنزین بە خۆبژێوی گەیشتووە وبەنزینیش هەناردە دەکات.

سەرپەیڤ