تشرینی دووه‌م 15, 2019 15:35 Asia/Tehran
  • ڕێبەری باڵای شۆڕش: سڕینەوەی ئیسرائیل واتە خاوەنانی سەرەکیی فەلەستین بتوانن دەوڵەت هەڵبژێرن

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، فەرمووی : سڕینەوەی ئیسرائیل بەمانای سرینەوەی رژیمی ساختەی زایۆنی و زاڵبوونی حکومەتی هەڵبژێردراوی خاوەنە سەرەکیەکانی فەلەستین بریتی لە موسڵمان، مەسیحی و جوولەکەیە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە لەدیداری بەرپرسانی نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران، میوانانی بەشداربوو لە جڤینی وەحدەتی ئیسلامی، باڵوێزانی وڵاتانی ئیسلامی و ژمارێک لە چین وتوێژە جیاجیاکانی خەڵک، فەرمووی: دوژمنانی ئیسلام و لەسەروویانەوە ئەمریکا، نەیاری ئەسڵی ئیسلام و هەموو وڵاتانی ئیسلامین و ئامرازی سەرکییان لە ناوچەی ئێمەدا "دزەکردنەنێو ناوەندە هەستیار و بڕیاردەرەکان"، "دووبەرەکی نانەوە لەنێوان نەتەوەکاندا" و"سەپاندنی بەچۆکداهاتن لەهەمبەر ئەمریکا وەک ڕێگاچارەی کێشەکان"ـە کە ڕێکاری ئەو جۆرە پیلانگێڕیانە، ڕووناکبیری و پاوەجێی لەڕێبازی هەقدایە.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی وێڕای ئاماژە بە فەکتەرەکانی وەحدەت، فەرمووی: نزمترین پلەو یەکەم هەنگاو لە یەکڕێزکردنی جیهانی ئیسلام، "خۆبواردنی کۆمەڵگاکان، حکومەتەکان، هۆزەکان و ئایینزا ئیسلامییەکان لە دەسدرێژی کردن و زەبردان لە یەکتری"و"یەکبوون لەهەمبەر دوژمنی هاوبەش" ـەو لە ئاستی باڵاتردا، وڵاتانی ئیسلامی دەبێ لەبواری زانست، سامان، ئاسایش و دەسەڵاتی سیاسی لەپێناو گەیشتن بەشارستانییەتی نوێی ئیسلامی یەکتری بەهێزبکەن و هەوڵ بدەن، کە کۆماری ئیسلامیش هەر ئەو مەبەستە واتە گەیشتن بە شارستانییەتی نوێی ئیسلامی کردۆتە دوائامانجی.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی گیروگرفتەکانی ئێستای جیهانی ئیسلام بۆ وێنە پرسی فەلەستین و شەڕگەلی خوێنبار لە یەمەن، رۆژاوای ئاسیاو باکوری ئەفریقای گەڕاندەوە بۆ پێبەندنەبوون بە ئەسڵی دوورەپەرێزی لە بەرهەڵستکاری و یەکگرتن لەهەمبەر دوژمنی هاوبەشدا و فەرمووی: ئەمڕۆ، گەورەترین کێشەی جیهانی ئیسلام، پرسی فەلەستینە کە نەتەوەیەکی لەماڵ و زێدی خۆی ئاوارە کرد.

بەڕێزیان بەئاماژە بەهەوڵی دوژمنان بۆ گۆڕینی مانای پێداگریی بەردەوامی ئیمام خومەینی(ڕە) و بەرپرسانی نیزامی ئیسلامی سەبارەت بە "مەحوی ئیسرائیل" فەرمووی: ئێمە لایەنگری فەلەستین و سەربەخۆیی و ڕزگاربوونین و مەحوی ئیسرائیل بەمانای مەحوی خەڵکی یەهود نییە، چونکە ئێمە کارمان بەوان نییە هەربەوجۆرەی ژمارێک لە یەهودیەکان لەوڵاتەکەی ئێمەش لەئاسایشی تەواودا ژیان دەکەن.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی هەروەها پێی داگرت: خەڵکی فەلەستین بە موسڵمان و مەسیحی و یەهودەوە کە خاوەنانی سەرەکیی ئەو سەرزەوینەن دەبێ بتوانن خۆیان حکومەتی خۆیان هەڵبژێرن، و بیانیەکان و لات وپوتی وەک نەتانیاهۆ دەربکەن و کاروباری وڵاتەکەیان بەڕێوە ببەن کە هەڵبەت ئەوەش دێتەدی.

ڕێبەری مەزنی شۆڕش وێڕای بە گرینگ زانینی ئەرکی ڕووناکبیران و زانایانی جیهانی ئیسلام ، فەرمووی: بەدەسەڵاتەوە بەرەڤانی بکەن لە هەق و ترستان لەدوژمن نەبێ و ئاگادار بن کە جیهانی ئیسلام لەسای لوتفی خوداوەند لەداهاتوویەکی زۆرنزیکدا، شایەتی هاتنەدی ئاواتە درەوشاوەکانی دەبێ. 

سەرپەیڤ