ته‌مووز 30, 2020 10:43 Asia/Tehran
  • تەخت ڕەوانچی: بەرجام پاشکۆی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشتە

نوێنەری ھەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان شەوی پێنج شەممە لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە بانگەشەی ئەمریکییەکان کە بەرجام بە ناپەیوەند دەزانن لە گەڵ ڕێکخراوەی نەتەوەکان، وتی:بەرجام پاشکۆی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «مەجید تەخت ڕەوانچی» لە توییتێردا نووسی: ئەمریکا بە تەوژمی میدیاکانی بانگەشەی ئەوە دەکات کە گوایە بەرجام ھیچ جێ و شوێنێکی یاسایی لە ڕێکخراوەی نەتەوەکاندا نییە، بەڵام بەرجام بە بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشتەوە بەستراوەو ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ ڕاپەڕاندنی ھەردووکیان ئەرکی یاساییان ھەیە.

تەخت ڕەوانچی جەختی لەوەش کردەوە کە، ماددەی دووی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشت داوا لە ئەندامانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان دەکات کە داکۆکی لە ڕاپەڕاندنی بەرجام بکات، کەچی ئەمریکا خۆی لەو ئەرکەی دەدزێتەوە.

ئەمریکا کە ھەشتەمی مای ٢٠١٨ بەشێوەی یەک لایەنە وێرای پێشێل کردنی ئەرکەکانی لە بارەی بەرجامەوە وازی لەم ڕێککەوتنە نێونەتەوەییە ھێنا، لە ئێستادا بانگەشەی ئەوە دەکات کە بەرجام پەیمانێکی نێونەتەوەیی نییە و ھیچ پەیوەندییەکیشی بە ئەنجومەنی ئاسایشتەوە نییە.

سەرپەیڤ