تشرینی یه‌که‌م 19, 2020 17:38 Asia/Tehran
  • وەزیری بەرگریی ئێران : ئێران ئامادەی ئیمزاکردنی رێککەوتنامەی سەربازیی لە گەڵ وڵاتانی لێواری کەنداوی فارسە

وەزیری بەرگریی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کردەوە لەسەر ئامادەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ئێمزاکردنی رێککەوتنامەی سەربازی و ئاسایشیی لە گەڵ وڵاتانی لێواری کەنداوی فارس.

 

وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە دیمانەیەک دا لە گەڵ کەناڵی ئەلجەزیرە وتی: ئەمریکییەکان لە یەک ساڵ و نیوی ڕابردوودا هەموو هەوڵی خۆیان خستە گەڕ کە گەمارۆی چەک لەسەر ئێران هەڵنەگیردرێت بەڵام ئابڕوویان نەما و مافی خۆمان لێیان وەرگرتەوە.

ئەمیر سەرتیپ ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگریی ئێران ڕایگەیاند: ئەمریکا هەموو هەوڵی خۆی خستە گەڕ تا مافی سروشتی خۆمان لێ وەرگرێت و نەتوانین چەک و چۆڵ بکڕین و بفرۆشین و بەو شێوەیە ئێران سووک بکەن هەر بۆیە ئێمە زۆر گرینگ بوو کە مافی خۆمان وەربگرینەوە. شوکر بۆخودا توانیمان کە مافی خۆمان لە ئەمریکییەکان وەربگرین.

ناوبراو سەبارەت بە ئەوەی کە ئایا پلانێکتان بۆ کڕین و فرۆشتنی چەک هەیە یان نا؟ وتی: بەستێنی کڕین و فرۆشتنی چەک هەیە و ئێمە لەو بارەوە پلانمان هەیە. لەو بارەشەوە دانوستان و گفتوگۆگەلێک کراوە و بەستێن بۆ فرۆش و دابینی پێداویستییەکان هەیە کە ھەڵبەت فرۆشی ئێمە زۆر بەربڵاوتر دەکاتەوە.

ئەمیر حاتەمی گوتیشی: گەمارۆکانی ئەنجومەنی ئاسایش لە حەوت جۆری گرینگی جیهازاتی سەربازی بوو بەڵام لە بوارەکانی دیکە ئێمە هەم کڕینمان بوو و هەم فرۆش. ئەمڕۆکەش زۆربەی وڵاتان بەدوای کڕینی چەک لە ئێمەن.

وەزیری بەرگری پێشکەوتنەکانی ئێرانی زۆر بەربڵاو وەسف کرد و وتی: یەکێک لە پرس و لایەنەکانی توانای مووشەکی ئێران پرسی مووشەکییە کە ئەمرۆکە کەسێک گومانی تێدا نییە. ئێمە ئەمڕۆکە بووینەتە هێزی مووشەکی کە لەسەر پێی خۆمان راوەستاوین.

ناوبراو سەبارەت بە تایبەتمەندییەکانی چەکی ئێرانی بەرانبەر نموونە دەرەکییەکان وتی: جیهازاتی بەرهەمی ئێران نرخی گونجاو و کوالێتی بەرزیان هەیە.

سەرپەیڤ