تشرینی یه‌که‌م 30, 2020 12:39 Asia/Tehran
  • دوای پەیامەکەی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بۆ لاوانی فەرەنسا: پەڕەی بەشی فەرەنسیی ئینیستاگرامی ماڵپەڕی ڕابەری شۆڕش داخرا

تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینیستاگرام، بەشی فەرەنسی زمانی ھەژماری فەرمیی بنکەی ڕاگەیاندنی نووسینگەی پاراستن و بڵاو کردنەوەی بەرھەمەکانی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی داخست.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران شەوی پێنج شەممە لە کورتەپەیامێکدا بۆ لاوانی فەرەنسی کە لە ڕێگای تۆڕە کۆ مەڵایەتییەکانەوە بڵاو بووەوە، داوای لێکردن ھەتا لە سەرۆک کۆمارەکەیان بپرسن

 بۆ پشتگریی سوکایەتی بە پێغەمبەری خودا دەکات و بە ئازادیی ڕادەربڕینی دەزانێت؟ کەچی گومان کردن لە «ھۆلۆکاست» تاوانەو ئەگەر کەسێک لەم بارەیەوە شتێک بنووسێت ڕەوانەی زیندان دەکرێت؟ 

لەئێستادا پەڕەی تازەی بەشی فەرەنسیی ماڵپەڕی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە ئینیستاگرام دا بۆ ناوونیشانی  instagram.com/fr.Khamenei.ir   وەکو جێگرەوەی پەڕە داخراوەکە گۆڕدراوە.

سەرپەیڤ