تشرینی دووه‌م 11, 2020 09:00 Asia/Tehran
  • زەریف: ڕەوشتی جیھانی ئیسلام ، پەرۆشیی ھاوبەشی ئێران و پاکستانە

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە تاران و ئیسلام ئاباد، ئاسایی بوونەوەی پەیوەندیی ھێندێک لە وڵاتان لەگەڵ ڕژێمی زایونی بە ھەستیارییەوە پێ و شوێن دەگرن، وتی: ڕەوشتی جیھانی ئیسلام پرس و پەرۆشیی ھاوبەشی ئێران و پاکستانە.

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە بە دەم گەییشتنی بە ئیسلام ئابادی پێتەختی پاکستان لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا، وێڕای ئاماژە کردن بە پیلانی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی لە لایەن ھێندێک لە وڵاتانی ناوچەکەوە وتی: دانیشتنی داھاتووی ڕێکخراوەی ھاوکاریی  ئیسلامی لە نەیجێریا بەڕێوە دەچێت ، بەم پێیە وا ھەڵدەگرێت کە دژی سازان ڕوانگەو ھەڵوێستە ھاوبەشەکان یەک بخرێن.

زەریف لە بارەی وامانجی گەشتەکەی بۆ ئیسلام ئابادیش وتی: بابەتگەلێکی وەک پەیوەندیی دوو قۆڵی، ھاوکاریی سنووری، ناوچەیی و نێونەتەوەیی لەگەڵ برادەرانی پاکستانی دا تاوتوێ دەکرێت.

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە بارەی دۆخی بەرجام بە ھاتنە سەر کاری دەوڵەتی تازە لە ئەمریکاش وتی: ھەموو شتێک گرێ دراوی شێوازی ھەڵس و کەوتی ویلایەتە یەکگرتووەکانە.

 «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی سیاسی و ئابووری بۆ وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی پایەبەرزی پاکستان گەییشتە ئیسلام ئابادی پێتەختی ئەم وڵاتە.

سەرپەیڤ