ئەندامانی پەکەکە چوار لۆرییان لە تورکیا ئاورتێبەرداوە
ئاب 29, 2015 13:23 Asia/Tehran
ئەندامانی پەکەکە چوار لۆرییان دوای ئەوە پێشیان پێ گرت لە یەکێک لە رێگاکانی پارێزگەی ئاگری لە ڕۆژهەڵاتی تورکیا ئاورتێبەردا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئاسیا، ئەندامانی پەکەکە ڕۆژی هەینی بە داخستنی رێگاکانی سەربە شاری شاتنوس لە ناوچەی ئاگری و گوندی دیرمان دوزو، لێخوڕی ئەم لۆریەیان دابەزاند و لۆریەکەیان ئاورتێ بەردا .هێزی ئاسایشیی تورکیاش ئۆپراسیۆنی گەشت لێدانی بەربڵاویان لەم ناوچەیە بۆ گرتنی ئهنجامدهرانی ئەم پەلامارە دەست پێکرد و هێزی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزمی تورکیا کەسێکی گومانلێکراوی سەربە پەکەکەیان لە ئۆپراسیۆنی ئاسایشی ئەستەمووڵ گرت.