په‌لاماری فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر ئه‌ندامانی داعش له خاکی سووریا
ئاب 30, 2015 17:07 Asia/Tehran
فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیا بۆ یه‌که‌م جار، بنکه و باره‌گاکانی تاقمی ڕه‌شه‌کوژی داعشیان له خاکی سووریا دا بوردمان کرد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ڕایگه‌یاند که ئه‌م په‌لامارانه به گوێره‌ی ئه‌و گرێبه‌سته وا له نێوان تورکیا و ئه‌مریکا له 24 ی مانگی ئووتی ئه‌مساڵ واژۆ کرا ئه‌نجام ده‌بێت. فه‌ریدوون سینیرلی ئۆغلووی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ڕایگه‌یاند که ده‌رفه‌تی مۆڵه‌تی ئێستاکه‌ی په‌رله‌مانی تورکیا بۆ که‌ڵک وه‌رگرتن له هێزی سه‌ربازی دژی میلیشیا کورده‌کان و هه‌روه‌ها تیرۆریسته‌کانی داعش و په‌لاماره ئاسمانییه‌کانی دژی ئه‌وان دووه‌می ئۆکتۆبه‌ری ئه‌مساڵ کۆتایی پێ دێت و ده‌وڵه‌تی ئانکارا به دوای درێژکردنه‌وه‌ی یه‌کساؤڵه‌ی ئه‌و مۆڵه‌ته یاساییه‌یه. به پێی وته‌ی ئه‌و ڕه‌وتی پێویست بۆ درێژکردنه‌وه‌ی ئه‌و مۆڵه‌ته ده‌س پێ بووه و به‌ڵگه‌ی هاوپه‌یوه‌ندیش نێردراوه بۆ نووسینگه‌ی سه‌رۆک په‌رله‌مانی تورکیا و له‌لایان ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی تورکیاشه‌وه واژۆ کراوه. له ڕوانگه‌ی ده‌وڵه‌تی ئانکاراوه بوردمان کردنی بنکه و باره‌گاکانی تاقمی تیرۆریستیی داعش له خاکی سووریا به‌و هۆیه‌وه جێبه‌جێ ده‌کرێت که ئه‌و تاقمه وه‌کوو هه‌ڕه‌شه‌یێک دژی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا ئه‌ژمێردرێت. به‌ڕای هه‌ندێ له کۆڕوکۆمه‌ڵه سیاسی و هه‌واڵه‌ییه‌کانی ناوچه، هێمنایه‌تی نیشتمانیی تورکیا نه‌ک ته‌نیا له لایان تاقمی تیرۆریستیی داعش و یان ئه‌ندامانی په‌که‌که ئه‌که‌وێته ژێر کارتێکردنی نه‌رێنییه‌وه به‌ڵکوو ئه‌و کۆڕ و کۆمه‌لانه ڕه‌وتی گۆڕانکارییه‌کان و دۆخی ئێستای ناوچه‌که به چه‌شنێک هه‌ڕه‌شه ده‌زانن بۆ هه‌لومه‌رجی تورکیا. هه‌ندێ له کۆڕوکۆمه‌ڵه هه‌واڵییه‌کان رایان وایه بێتوو سیاسه‌تی جیهانی له‌سه‌ر کۆتایی هێنان به شه‌ڕی سووریا بێت ئه‌و ڕه‌وته ته‌ریک که‌وتنه‌وه سه‌رۆک کۆماری تورکیای به‌دواوه ده‌بێت به هۆی هه‌ره‌س هێنانی سیاسه‌ته‌کانی له نێوخۆ و ناوچه‌که‌دا. به‌و چه‌شنه له‌رزۆک بوونی جێ و شوێنی تورکیا له ناوچه و ته‌نانه‌ت له نێوخۆش دا، له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته که خودی ده‌وڵه‌تی تورکیا تۆمه‌تباره به لایه‌نگری له ئه‌ندامانی داعش، تورکیا زیاتر تووشی هه‌لومه‌رجێکی ناله‌بارتر ده‌کات. وێرای ئه‌وه‌ش بابه‌تی په‌لاماری فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر بنکه و باره‌گاکانی داعش له خاکی سووریا، به چه‌شنێک بووه‌ته هۆی زیاتر بلێسه سه‌ندنی ئاوری دووبه‌رکی نێوخۆیی. که‌ناڵی سکای نیووزی عه‌ره‌بی له ڕاپۆرتێکدا رایگه‌یاند که هێشتا دیار نییه به‌شداریی تورکیا له په‌لامارکردنه‌سه‌ر بنکه‌و باره‌گاکانی داعش به چ ئامانجێکه‌وه بووه، چوونکه هه‌ندێ ئه‌وه به هۆی کیشه‌ی نێوخۆیی ده‌زانن و بڕێ که‌سی دیکه‌ش له‌به‌ر دۆخی ناوچه و نێونه‌ته‌وه‌یی لێکی ده‌ده‌نه‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش په‌لاماری فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر داعش، بووه‌ته هۆی تووندتر بوونه‌وه‌ی ئاوری دووبه‌ره‌کی نێوخۆیی له تورکیادا چوونکه ژومارێک له که‌سایه‌تییه سیاسییه‌کانی تورکیا به تووندی ڕه‌خنه‌یان گرتووه له‌و هه‌نگاوه‌ی ده‌وڵه‌ت و ئه‌ردۆغان تۆمه‌تبار ده‌که‌ن به ڕاهاتن له‌به‌رامبه‌ر داعش و داسه‌پاندنی ڕوانگه‌کانی خۆی به‌سه‌ر حکوومه‌تی ده‌مێشق. ویڕای ئه‌وه‌ش هه‌ندێ که‌س ڕایان وایه که ئه‌مریکا و تورکیا به‌و ته‌باییه گه‌یشتوون پاشه‌کشه بکه‌ن به ئه‌ندامانی داعش له باکووری سووریاوه بۆ 80 کیلۆمه‌تر دواتر هه‌تا به‌و چه‌شنه هێزه‌کانی به‌ناو میانه‌ئاژۆی سووری له‌و ناوچانه‌دا سه‌قامگیر بکه‌ن که ئه‌وه‌ش له کرده‌وه‌دا جیاوازیێکی له‌گه‌ڵ پشتیوانی له تیرۆریزم له‌لایان تورکیوه نییه.