ده‌نگی دادگه‌ی تورکیا له‌باره‌ی گۆڕانی یاسا ناوخۆییه‌کانی پارتی بزاڤی نیشتمانی
دادگه‌یه‌ک له تورکیا ڕه‌زامه‌ندی ده‌رنه‌بڕی له‌گه‌ڵ گۆڕانی یاسا ناوخۆییه‌کانی پارتی بزاڤی نیشتمانیی ئه‌و وڵاته(مه‌هه‌په).
به پێی ڕاپۆری ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ی هه‌واڵده‌ریی ئاناتۆلی، دادگه‌ی ئانکارای پێته‌ختی تورکیا ، جێ به‌جێ کرانی گۆڕانکاریی له‌یاسا ناوخۆییه‌کانی پارتی بزاڤی نیشتمانی ئه‌و وڵاته که له دانیشتنی کۆنگره‌ی ئه‌و پارته په‌سه‌ند کرابوو، هه‌ڵپه‌سارد.
دادگه‌ی ئانکارا هه‌روه‌ها جێ به‌جێ کرانی یاسا‌و په‌سه‌ندکراوه‌کانی ئه‌و پارته له دانیشتنی19ی ژۆئه‌نی کۆنگره‌که‌شی هه‌ڵپه‌سارد.
به‌رپرسانی پارتی بزاڤی نیشتمانیی تورکیا ڕایانگه‌یاند که له‌سه‌ر ده‌نگی دادگه‌ی ئانکارا، داوای پێداچوونه‌وه ده‌که‌ن.
حه‌وته‌ی ڕابردوو ڕه‌خنه‌گرانی ده‌وڵه‌ت باغچه‌لی، سه‌رۆکی پارتی بزاڤی نیشتمانیی تورکیا له کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی ئه‌و پارته‌دا، به‌گۆڕینی یاسا ناوخۆییه‌کان، بواری خوش کرد بۆ وه‌لانرانی ناوبراو له دانیشتنه‌ی ده‌ی ژولای ئه‌و پارته.
675 شاندی نوێنه‌رایه‌تی پارتی بزاڤی نیشتمانی له‌سه‌رانسه‌ری تورکیاوه به‌شداری ئه‌و دانیشتنه‌ن.
ده‌وڵه‌ت باغچه‌لی پێشتر پێشی گرتبوو به به‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی مه‌هه‌په به‌ڵام سه‌ره‌نجام ئه‌و کۆنگره‌یه به ده‌نگی دیوانی باڵای تورکیا به‌ڕێوه چوو.
ئه‌نجامی لاوازی پارتی بزاڤی نیشتمانی تورکیا به سه‌رۆکایه‌تی باغچه‌لی له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌کانی ئه‌م دواییه‌دا، بووه هۆی چوونه‌سه‌ری ئاستی نه‌یاره‌تییه‌کان له‌گه‌ڵ درێژه‌ی سه‌رۆکایه‌تی ناوبراو به‌سه‌ر ئه‌و پارته‌دا.