ئاب 24, 2016 19:35 Asia/Tehran
  • بارزانی: گۆڕانکاریی یەکجار گرینگ لەناوچەدا بەڕێوەیە

مەسعوود بارزانی لە دووهەم ڕۆژی سەفەرەکەی بۆ ئانکارا لەوتووێژ لەگەڵ پەیامنێران وێڕای پێداگری لەسەر ڕێککەوتنی نێوان ئانکارا وهەرێمی کوردستانی ئێراق سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی داعش وتی: گۆڕانکاری گەلێکی یەکجار گرینگ لەناوچەدا خەریکە ڕوو دەدات.

بە پێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، بارزانی ڕۆژی رابردوو گەیشتە ئانکارا ولەگەڵ رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆمار و بەرپرسانی باڵای دیکەی تورکیا دیدار و وتووێژی کرد.

ناوبراو ئەمڕۆ لە دووهەم ڕۆژی سەفەرەکەی لەگەڵ ژمارێک لە میدیاکارانی چالاک لە هەرێمی کوردستانی ئێراق وتووێژی کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئاناتۆلی، بارزانی ئەنجامی وتووێژەکانی لەگەڵ ئەردۆغان و بینالی یێڵدریم سەرۆک وەزیرانی تورکیای بە سوودمەندو سازندە ناوبرد و وتی: لەدیدار لەگەڵ ئەردۆغان ، پرسی چالاکیی خوێندنگەکانی فەتحوڵا گولەن باس کراو بڕیار وایە ئەو بابەتە بێ زەرەر گەیاندن بە قوتابیان و خوێندکارانی دامەزراو لە قوتابخانە ناوبراوەکان، چارەسەر بکرێ.

ناوبراو وێڕای پیرۆزبایی لە حکومەت لەبەر زاڵبوونی بەسەر کودەتاچیان، وتی کە ناوچە، بەسەر پرۆسەیەکی زۆر هەستیاردا تێدەپەڕێ و پێویستە لەو دەرفەتە بۆ بەڕێوەبەرایەتی باشتری سەردەمی گوزار کەڵک وەربگیردرێ.

بارزانی ، بەرەنگاربوونەوەی هاوبەشی داعشی وەک یەکێک لە گرینگترین تەوەرەکانی وتووێژ لەگەڵ ڕێبەرانی تورکیا ناوبرد و وتی: لەگەڵ تورکیا لەسەر بەرەنگاربوونەوەی هاوبەشی داعش ڕێککەوتوون.

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق، پرۆسەی چارەسەریی کێشەی کورد لە تورکیای وەک پرسێکی دیکەی وتووێژەکانی ناوبرد و وتی: ئەو بابەتە، گرینگە بەڵام پێویستی بەهەوڵدان و کاتی زیاتر هەیە.

ناوبراو، پەرەی هاوکارییە بازرگانی سیاسی وئاسایشییەکانی تورکیا و هەرێمی کوردستانی ئێراقی وەک بابەتێکی دیکەی ئەو دیدار و دیمانانە ناوبرد و وتی: لەو چوارچێوەدا، پرسی پەیوەندییەکانی هەولێر-بەغداش دانوستانی لەسەر کراوە.

مەسعوود بارزانی نیوەڕۆی دوێنێ سێ شەممە گەیشتە ئانکاراو لە فڕۆکەخانەی ئانکارا لەلایەن فەرەیدون سینیرلی ئۆغڵووی یاریدەری وەزیری دەرەوەی تورکیا پێشوازی لێکرا.