ئاب 27, 2016 18:52 Asia/Tehran
  • داکۆکی چەکەمەنی تورکیا لە رە شە کوژان لە سووریا

نوێنەری هەمیشەیی سووریا لەڕێکخراوی نەتەوەکان لە دوو نامەدا بۆ سکرتێری گشتیی ئەو ڕێکخراوەو سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش، درێژەی داکۆکی چەکەمەنی تورکیا لە تیرۆریستانی سووریای شەرمەزار کرد.

بە پێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی ماڵپەڕی ئەلعەهد، بەشار جەعفەری نوێنەری هەمیشەیی سووریا لەڕێکخراوی نەتەوەکان لە دوو نامەی جیاجیادا بۆ بان کی مون سکرتێری گشتی و ڕامین بن ئیبراهیم سەرۆکی دەورەیی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەو ڕێکخراوە پێی داگرت، هیزەکانی تورکی جێگیر لە خاکی سووریا ، چەک دەخەنە بەردەست تیرۆریستانی ئامادە لە حەڵەب(باکووری سووریا) بەجۆرێک کە ئانکارا مەخزەنێکی چەکئامێری بۆ سەرهەڵداوانێکی وەک گرووپی جەیشولفەتح ، بەرەی نوسرەو گرووپی ئەحراروشام لە حەڵەب بەدیهێناوە.

نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان لەو دوو نامەدا ،د اوای لەو ڕێکخراوەو ئەنجومەنی ئاسایش کرد، وێڕای ئەنجامدانی هەنگاوی پێویست، تورکیا بۆ داخستنی سنوورەکانی لەڕووی گرووپە چەکدارەکان، لەگوشار بنێت.

ئەوە، چەندەمین جارە کە حکومەتی سووریا بەناردنی نامە بۆ ئەنجومەنی ئاسایش و ڕێکخراوی نەتەوەکان، خوازیاری ڕاگرتنی داکۆکی تورکیا لە تیرۆریستان بووە.

جەعفەری لە لێدوانی جیاجیاشدا وێڕای شەرمەزار کردنی ئۆپراسیۆنی ناسراو بە قەڵخانی فوڕات کە تورکیا لە چوارشەممەوە بە بانگەشەی کۆتایی هێنان بە هەڕەشەو گوڕەشە تیرۆریستییەکان لەخاکی سووریا دەستی پێ کردووە، وتی: تورکیا ، خۆی لە یەکەم لایەنگرانی تیرۆریستان لە سووریایە.

تورکیا کە پاڵپشتی گرووپە چەکدارە نەیارەکانی حکومەتی سووریا دەکات، لە ڕۆژی چوارشەممە بەفەرمیی تانک و هێزەکانی بردۆتە نێو خاکی سووریا.