تورکیا و هاوپه‌یمانیی نێونه‌ته‌وه‌یی لەسەر به‌شداریی هێزی ئاسمانی تورکیا له نەبەردی مووسڵ ڕێککه‌وتن
تورکیا و هاوپه‌یمانیی نێونه‌ته‌وه‌یی دژه داعش سه‌باره‌ت به ئاماده‌بوونی هێزه ئاسمانییه‌کانی تورکیا له هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر مۆڵگه‌کانی داعش له مووسڵ گه‌یشتنه ڕێککه‌وتن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌گێڕانه‌وه له ده‌یلی سه‌باح، فێکری ئیشک وه‌زیری به‌رگریی تورکیا وتی: وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی نێونه‌ته‌وه‌یی به ڕێبه‌رایه‌تی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان بۆ به‌شداریی هێزه ئاسمانییه‌کانی خۆی له نەبەردی مووسڵ گه‌یشتووه‌ته ڕێککه‌وتن.
ئیشک له کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگریی ناوچه‌ی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌ورووپا له ڕۆم پێته‌ختی ئیتالیا وتی: "به‌بێ تورکیا بۆ داهاتووی موسڵ بڕیار نادرێت."
سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک به وه‌زیری به‌رگری تورکیا له زاری ئه‌وەوە ڕایگه‌یاند: "ئێمه لەگەڵ بوونی هیچ گرووپێکی تیرۆریستی له ناوچه سنورییه‌کانماندا هەڵ ناکەین."