تشرینی یه‌که‌م 19, 2016 16:25 Asia/Tehran
  • دەمیرتاش و لەقاودانی ئاگاداربوونی نوێنەرانی پارتی دەسەڵاتداری تورکیا لە کودەتا

هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا(هەدەپە) لە لێدوانێکدا لەقاوی دا؛ پتر لە سەتا٨٠ی نوێنەرانی پارتی دەسەڵاتداری دادوگەشە ئاگاداری ڕوودانی کودەتای بێ ئاکامی١٥ی ژولای ئەو وڵاتە بوون.

بەپێی ڕاپۆری ڕۆژنامەی جمهوریەت، سەلاحەدین دەمیرتاش ئەمڕۆ چوارشەممە وێڕای باسکردنی ئەو بابەتە، وتی: نوێنەرانی پارتی دادوگەشە بۆ پێش گرتن بە سەرهەڵدانی قەیرانی سیاسی لەتورکیا، بەرلە کودەتا بێ دەنگەیان کرد.

دەمیرتاش هەروەها وێڕای دەربڕینی داخ ومەخابنی لەمەڕ درێژەی داکۆکییەکانی ئانکارا لە گرووپی تیرۆریستیی داعش، وتی: حکومەتی تورکیا لەبواری سیاسەتی دەرەوەیی، شوێنهاتی بڕیاردانەکانی خۆی لەبەرچاو ناگرێ.

هاوسەرۆکی هەدەپە لەدرێژەی ئاخاوتنەکەیدا وێڕای پێداگری لەسەر پێویستی داکۆکی ئەو وڵاتە لە ئۆپراسیۆنی ڕزگارکرانی موسڵ لە ئێراق لەچنگ داگیرکەرانی ڕەشەکوژی داعش، وتی: ئانکارا هەروەها دەبێ ڕاوتەگبیرگەلی ئاسایشی تایبەت ڕەچاو بکات بۆ پاکتاوکردنی شاری غازی ئەنتەپی تورکیا لەبوونی تیرۆریستانی داعش.

سەلاحەدین دەمیرتاش ، ڕەخنەشی گرت لە چوونەسەری ئاستی زەخت وگوشارەکان و ئەشکەنجەو ئازاری بەندکراوانی سیاسی لەناوچە کوردنشینەکانی باشوور وباشووری رۆژهەڵاتی تورکیا لەماوەی چەندمانگی رابردوودا.

شیاوی ئاماژەیە، ژمارێک لە سەربازانی سوپای تورکیا نیوەشەوی شەوی هەینی(١٥ی ژولا) هەوڵیان دا شوێنە ستراتژیکییەکانی وەک، ناوەندی سەرکردایەتی ئەرکانی سوپا، فڕۆکەخانەکان و وێستگەکانی تەلەفزیۆنی لەشارە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە داگیربکەن و کودەتا ئەنجام بدەن کە پاش چەندکاژێر هەرەسی هێناو بێ ئاکام مایەوە.