شوبات 23, 2017 14:15 Asia/Tehran
  • ناڕەزایەتی دەربڕینی مامۆستایانی دەرکراوی زانکۆکانی تورکیا بە هەڵوێستەکانی ڕژیمەکەی ئەردۆغان

مامۆستایانی دەرکراو لە زانکۆکانی تورکیا پاش کودەتا بێ ئاکامەکەی ئەو وڵاتە دژبە هەڵوێستەکانی دەوڵەتەکەی "رەجەب تەییب ئەردۆغان"ی سەرۆک کۆماری تورکیا لە ئانکاڕای پایتەختی تورکیا خۆپێشاندانیان کرد .

بەپێی ڕاپۆری ئاسۆشوەیتدپرێس، سێڤیلەی چلنک مامۆستای دەرکراوی کۆلێژی پەیوەندییەکانی ئانکاڕا رۆژی پێنج شەممە لە وتاردانەکەی لەنێو مامۆستایان دەرکراو و خوێندکاران لە پارکێکی پایتەختی ئەو وڵاتە، هۆی دەرکرانی خۆی و زیاتر لە دوو هەزار کەسی دیکە لە خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆکان لەساڵی ڕابردووی گەڕاندەوە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە هێرشی سەربازی سوپای تورکیا بۆسەر ناوچە کوردنشینەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیاو ئیمزای بەیاننامەی ئاشتی.

چلنک یەکێکە لە پێنج هەزار مامۆستا دەرکراوەکانی زانکۆکانی تورکیا کە حکومەتی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی دامەزراوەی فەتحوڵا گولەن لە ڕۆژی پاش کودەتا بێ ئاکامەکەی١٥ی ژولای و ڕاگەیێندرانی باری نائاسای ، خستەنێو بەرنامەی کارەوە.

دەگوترێ ، ٣٨٥٠ ئەندامی لیژنەی زانستی لە١٠٧زانکۆی تورکیا، دەرکراون.

مامۆستا دەرکراوەکانی دیکەی بەشدار لە خۆپێشاندان لەدژ ئەردۆغان، بە هێنانەئارای ئەو پرسە کە حکومەتی تورکیا، ئازادی ڕادەربڕین و پرەنسیپەکانی دیموکراسی بەزاندووە، ڕەخنەیان گرت لە سەندنەوەی مافی سیاسی و کۆمەڵایەتی مامۆستایانی زانکۆکان و هەروەها نەیارەتی حکومەت لەگەڵ بەرەڤانی لە ئەندێشەی ئاشتی.

پاش کودەتا بێ ئاکامەکەی تورکیا، بەپێی فەرمانی بەپەلەی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە، پتر لە سەت هەزار کەس لە سەر کاری حکومەتی وەلانراون یان هەڵپەسێردراون وهەزاران کەسیش گیراون و خراونەتە زیندان.

حکومەتی تورکیا، فەتحوڵا گولەن و گرووپی لایەنگری ناوبراو بە دەستتێدابوون لە کودەتای١٥ی ژولای تاوانبار دەکا بەڵام گولەن ئەو تۆمەتە ڕەت دەکاتەوە.

یەکێتی ئوروپا، حکومەتی تورکیای تاوانبارکردووە کە لە کودەتا بۆ تۆڵەسەندنەوە لە نەیارانی سیاسی خۆی کەڵک وەردەگرێ.