شوبات 24, 2017 16:13 Asia/Tehran
  • جێگری جەهەپەی تورکیا : ئەمریکا تورکیای لەداو خستووە

جێگری جەهەپەی تورکیا وتی : ئەمریکا تورکیای لە داو خستووە .

بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، ئوزتورک ییلماز،  جێگری پارتی کۆماریخوازی گەل و سەرکونسوڵی پێشووی تورکیا لە مووسڵ وتی : بەپێی گەڵاڵەیەک کە ئەیالەتی یەکگرتووی ئەمریکا بو ئۆپراسیۆنی رەقە ڕەچاوی کردووە  دوو بەرە  داگری بەرەیەک لە هێزە چەکدارەکانی تورکیا و هێزی سوپای ئازادی سوریا وبەرەیەکی دیکەش  یەکەی بەرگری گەل و هێزی سوپای سوریای دیمۆکراتیک ،بەرەو پێش دەرۆن.

ئەم ڕەوشە بە مانای  بەهێزکردنی پێوەندی نێوان ئەمریکا و پارتی دیموکراتیکی سوریا یە.

 ئەم گەڵاڵەیەی رەقە  گەڵاڵەی مەشروعیەت دان بە پەیەدە ، یەپەگە  و لە داوخستنی تورکیایە.

 جێگری جەهەپە بە ئاماژەدان بە سەفەری بەردەمی مەسعوود بارزانی ، سەرۆکی هەرێمی کوردستانیئێراق بو تورکیا وتیشی : گەیشتووینە ڕەوشێکی هەستیار .

هیوادارین سەفەری مەسعوود بارزانی بو تورکیا لە بارودۆخێک کە لە ڕەوتێکی ریفراندۆم داین وەک ئامرازێکی سیاسەتی ناوخۆیی لە لایەن پارتی داد و گەشەپێدان و ستراتژی بۆ گۆڕینی دەنگەکان لە ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا نەبێت .