شوبات 24, 2017 17:23 Asia/Tehran
  • یوکسک داغ : حکومەتی تورکیا ناتوانێ مافی  نوێنەرایەتیەکەم هەڵوەشێنێتەوە

هاوسەرۆکی هەدەپە وتی : نوێنەرایەتی پەرلەمان لەلایەن حکومەتی تورکیاوە نەدراوەتە من تاکوو بتوانێ لێمی بستێنێتەوە .

فیگن یوکسک داغ ، هاوسەروکی  هەدەپە و یەکێک لە نوێنەرانی وەدەرنراوی ئەم پارتە لە پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند  : مافی نوێنەرایەتییەکەی  لەلایەن تورکیاوە بەو نەدراوە  کە ئێستا بیەوێ هەڵیوەشێنێتەوە.

 ناوبراو وتیشی : شەرعیەتی خۆم لە گەلی تورکیا وەرگرتووە  .

فیگن  یوکسک داغ ،  هاوسەرۆکی  هەدەپە دوای ئەوەی کە نوێنەرایەتییەکەی لە پەرلەمانی تورکیا لەسەر فەرمانی سەروکی پەرلەمان هەڵوەشێندراوە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ  پارێزگارەکانی لە بەندیخانەی کوندرا کوچاعەلی تورکیا  بە ئاماژەدان بە بێ وێنە بوونی کاری پەرلەمانی تورکیا وتی :  ئێمە نوێنەرایەتی خۆمان لە  حکومەتی دەسەڵاتدار لە تورکیا و یان دادگەکانی وڵات وەرنەگرتووە  بەڵکوو ئێمە نوێنەرایەتیەکەمان لە گەل وەرگرتووە و ئەو مەرجەعەی دەتوانێ  پارێزە ر بوونی ئێمە لە پەرڵەمان هەڵوەشێنێتەوە  خودی گەلی تورکیایە.

جگە لەمەش  هیچ حوکمێک بۆ ئێمە گرینگ نییە .

لە خۆڕاگری خۆمان  بە هیچ لەونێ  پاشگەز نابینەوە .

نیگەران  نەبن  لە ڕۆژی ریفراندوم  خەڵکی ئێمە لەبەرامبەر ئەم سیاسەتانە  وڵامی خۆیان دەدەنەوە.

لەسەر حوکمی سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا، نوێنەرایەتی فیگن یوکسک داغ  نوێنەری شاری وانلە پەرلەمانی تورکیا و سەروکی هەدەپە هەڵوەشایەوە و بەم شێوەیە ژوماری نوێنەرانی هەدەپە لە 59 نوێنەر بۆ 58 نوێنەر کەم بوەتەوە.