دەسپێکی هەڵمەتی کۆپرسی هەموارکردنی دەستووری تورکیا
پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشە ، پڕۆپاگەندە بۆ داکۆکی لە کۆپرسی هەموارکردنی قانونی بنەڕەتیی تورکیای دەست پێکردووە .
بیناڵی یڵدرم سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە نێو ژمارێکی زۆر لە لاگرانی پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشە لە سەرانسەری ئەم وڵاتە لە ئانکارا ، رایگەیاند : دەستووری نوێ رێگا خۆش دەکات بۆ کەمکردنەوە لە دیوان سالاری و بەڕێوەچوونی باشتری وڵات .
جیا لە پارتی داد و گەشە ، پارتی نەتەوەخوازی " بزاڤی نیشتمانیی تورکیا " بە پێچەوانەی ئەوەی کە لە باڵی نەیاران دایە ، لە گۆڕینی دەستوور داکۆکی دەکات . ئەوە لە کاتێک دایە کە بە پێچەوانەی رەزامەندیی سەرۆک و ژمارێک لە بەرپرسانی پارتی بزاڤی نیشتمانیی لە گەڵ هەموار کردنی قانونی بنەڕەتیی تورکیا ، هەواڵە گەیشتووەکان لە شارەکانی تورکیا دەڵێن ، ژمارێکی زۆر لە لاگرانی پارتی بزاڤی نییشتمانیی لە گەڵ چاکسازیە دڵخوازەکانی ئەردۆغاندا دژایەتی دەکەن .
لە بەرامبەر دا پارتی " کوماری گەل " کە سەرەکی ترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی ئەم وڵاتەیە ، لە رۆژی دوشەممەی رابردووەوە چالاکی خۆی بۆ دژایەتی کردنی هەموارکردنی دەستوور لە شارە گەورەکانی ئەو وڵاتە دەست پێکردووە .
بەرهەڵستکاران لەسەر ئەم باوەڕەن کە ئەردۆغان تورکیا بەرەو دیکتاتۆری دەبات . لە ڕاستی دا سیاسەتەکانی ئێستای سەرۆکی تورکیا بۆ گرتنی نەیاران و ترساندنی ئەوان و لە بەند کردن و گرتنی رێبەرانی ئۆپۆزسیۆن دەبێ لە بازنەی سیاسەتی نێوخۆیی رەجەب تەیب ئەردۆغان دا بزانین .
دیارە لە کاتی نوشوستی هێنانی ئەردۆغان لە کۆپرسیەکەی 16 ی نیسان دا ، دەکرێ نوشوستی هێنانی سیاسەتەکانی ئەمریکا ، هەندێ حکومەتی ئوروپایی ، رژێمی ئیسراییل ، و ژمارێکی دیکە لە حکومەتە ئوروپیەکان و هەندێ رژێمی دواکەوتووی لێواری کەنداوی فارس بە تایبەت پاشایەتی سعودی و قەتەریش لە ناوچەکە بە نوشوستی هێناو لە قەڵەم بدەین .
لە ڕاستی دا حکومەتی ئانکارا لە هێڵی پێشەوەی شەڕێک دایە کە بە سەرمایە و خەرجی هەندێ حکومەتی عەرەب ، پلان داڕشتن و ڕاوێژکاریی رۆژاوا و تێکهەڵچوونی لەشکەریانی تورکیا لە گەڵ نیزامی سوریا بەڕێوە دەچێ .
حکومەتی ئانکارا دۆخی تورکیای بەرەو لایەک بردووە کە لە سەروبەندی کۆپرسی دا نیگەرانی و ترس لە سیمای گەلی ترکیادا دیارە . لە ڕاستی دا گەلی تورکیا بە دوو پۆلی ڕازی و نەیاری سیاسەتەکانی دەسەڵاتی ئاکارا دابەش بوون و ئەوەش خەڵکی تورکیا بە توندی نیگەران کردووە .
پێدەچێ خەڵک ، لە دۆخێکی زۆر نەگونجاو دابن . هەموارکردنی دەستووری تورکیا گۆڕانی سیستمی رامیاری ئەو وڵاتە و بەدی هاتنی سیستمی سەرۆک کۆماری بە ڕەنگ و ڕووی تەواو حزبیی لێدەکەوێتەوە سیستمێک کە تیایدا هەموو دەسەڵاتەکانی سەرۆک وەزیری و حکومەت دەگوازێتەوە بۆ سەرۆک کۆمار .
ئەم کۆپرسیە کە گۆڕینی 18 مادە لە دەستووری لێدەکەوێتەوە9، بڕیارە 18 ی نیسان بەڕێوە چێ .
بە پێچەوانەی دژایەتی کردنی دوو پارتی سەرەکیی لە پەرلەمانی تورکیا لە گەڵ گۆڕینی دەستوور ، هەندێ پارتی دیکەی تورکیا کە لە دەرەوەی پەرلەمانی ئەم وڵاتە دا چالاکی دەکەن ، دەستیان داوەتە دژایەتی کردنی چاکسازیە دڵخوازەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا . بۆ وێنە مستەفا کامالاک سەرۆکی پێشووی پارتی ئیسلام خواری سەعادەتی توررکیا ڕەخنەی گرت لە هەوڵەکان بو گۆڕینی سیستمی پەرلاەمانیی ئەو وڵاتە بۆ سیستمی سەرۆکایەتی .
ئەو لە وتووێژێکی تەلەفزیۆنی دا وشداری دا : لە سیستمی سەرۆکایەتی دا دەزگای دادڤانی تورکیا سەربەخۆ و بێلایەن نابێ . سەرباری ناڕەزایەتی جەماوەری و ناڕەزایەتی پارتە نەیارەکان ، مەعلووم نیە سەرۆکی تورکیا بە چ پاڵپشتێک هیوای بە کۆپرسیەکەی 16ی نیسانە .
..................