دانیمارک مافی په‌نابه‌رێتی به سه‌ربازه هه‌ڵاتوه‌کانی تورکیا ده‌دات
دانیمارک مافی په‌نابه‌رێتی به ژماره‌یه‌ک سه‌ربازی هه‌ڵاتوی تورکیا ده‌دات، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتداران ئاماده نین له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته قسه بۆ میدیاکان بکه‌ن.
کیل بریگفیڵد، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی دانیمارک رایگه‌یاند؛ ژماره‌یه‌ک سه‌ربازی تورکیا که له‌دوای کوده‌تا شکستخواردووه‌که‌ی (15)ی ته‌موزی تورکیاوه له دانیمارک نیشته‌جێ بوون، ره‌تیانکردوه‌ته‌وه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌که‌یان.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره له لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌یتد پرێس، ئاماژەی بەوەکرد، دانیمارک مافی په‌نابه‌رێتی به‌و سه‌ربازانه‌ی تورکیا داوه.
تائێستا ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی تورکیا نازانرێت که له دانیمارک مافی په‌نابه‌رێتییان پێدراوه، ده‌سه‌ڵاتدارانی وه‌زاره‌تی داد و کۆچی دانیمارک ئاماده نین له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هیچ زانیارییه‌ک ئاشکرابکه‌ن، به‌ڵام به‌پێی زانیاری چه‌ند راپۆرتێکی رۆژنامه‌وانی پێنج سه‌ربازن.
مانگی رابردو یه‌کێک له‌و سه‌ربازانه‌ی تورکیا که ناوی خۆی ئاشکرا نه‌کردوه، قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌یه‌کی دانیمارکی کردوه‌و رایگه‌یاندوه؛ له کاره‌کانیان ده‌رکراون و ده‌ترسن ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ تورکیا ئه‌شکه‌نجه بدرێن.