نیسان 24, 2017 16:17 Asia/Tehran
  • کوژرانی سێ سەربازی دیکەی تورک لە درێژەی شەڕ وپێکدادانەکان

لە شەڕی نێوان هێزە ئاسایشییەکانی تورکیا لەگەڵ چەکدارانی پەکەکە لەشرناخ ، دوو سەربازی دیکەی تورکیا کوژران.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، بەپێی زانیاریی سەرچاوە ئاسایشییەکان، هێرشی هێزی ئاسایشی تورکیا لەکاتێکدا بۆسەر ناوچەی ئولودەرەی شرناخ بەردەوام دەکرێ کە جارێکی دیکە لە تێکهەڵچوونەکانی نێوان هێزەکانی پەکەکەو سەربازانی سوپای تورکیا، دوو سەربازی دیکەی تورک کوژراون.

ناوەندی سەرکردایەتی ژاندارمێری ٢٣، شرناخ، ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوان لە پارێزگای شرناخ دەسپێکردووە کە لەدوا هەواڵە بڵاوکراوەکان لەبارەی ئەو هێرشەوە، لە تێکهەڵچوونە ئەنجامگرتووەکان لەناوچەی بەستلەر دەرە لۆر، دوو سەربازی تورک کوژراون.

شیاوی ئاماژەیە، ئەرکانی سەرکردایەتی هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاندووە، لە چوار ڕۆژی ڕابردوودا بیست و نۆ ئەندامی پەکەکە لەپارێزگای شرناخ کوژراون.

بەپێی هەواڵێکی دیکە، لە شەڕی سەربازانی تورکیا لەگەڵ هێزەکانی پەکەکە لە پارێزگای دیاربەکر، سەربازێکی تورک کوژراو دووی دیکەش بریندار بوون.

هێزە سەربازییەکانی تورکیا کە لەپێناو پاکتاوکردنی پارێزگای دیاربەکر لە هێزەکانی پەکەکە ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوانیان لەو پارێزگایەدا دەسپێکردووەو سەرلەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو لەناوچەی کلپ لەگەڵ هێزەکانی پەکەکە کەوتنە شەڕ وپێکدادان و گوێزرانەوە نەخۆشخانەی دیاربەکر، لە نەخۆشخانە یەکێ لەسەربازە بریندارەکان گیانی لەدەست داو چارەسەریی دوو سەربازی دیکەش بەردەوامە.