نیسان 24, 2017 20:10 Asia/Tehran
  • مامۆستای موتاڵای تورکیای مودێڕن: کێشە وئاڵۆزیە کوردیەکان  لە تورکیا لە ژێرکارتێکەری هەڵوێستی ئانکارا لەهەمبەر پەیەدەیە

دکتۆر کارابکر ئاکیونولو دەڵێ ڕێبازی کێشە وئاڵوزیە کوردیەکان لە تورکیا لەژێر کارتێکەری سیاسەتەکانی تورکیا لە هەمبەر کوردەکانی سووریا لەوان پارتی یەکیەتی دێموکراتیکی کوردە.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، دکتۆر کارا بەکر ئاکیونولو مامۆستای مۆتاڵای تورکیا ی مودێڕن لە ناوەندی مۆتالای باشووری ئوروپا لە زانکۆی" گراز" لە بارەی داهاتووی مەسەلەی کوردەکان لە تورکیا دوای سەرکەوتنی ئەردۆغان لە ڕێفراندومی چاکسازی یاسای بنەڕەتی تورکیا ، بەڕۆژنامەی برزیلی ستادو دو سائوپائولو وتی: ئەرچی زۆر هێوایەک بە ڕەوتی ئاشتی نیە بەڵام بەردەوام ئەردۆغان لە کردەوەدا دەس ئەدات بە کردەوەی سەرسوڕ هێنەر لە بەشی کوردی. ئەگەری هەیە ناوبراو هەمدیسان دەس بکات بە کاریکی تر لە بەشی مەسەلەی کوردەکانی وڵاتەکەی هەرچەند ژماریان کەمە کە بیانەوێ لەگەڵی لەم بارەوە کار بکەن. ئەم مامۆستایەی مۆتاڵای تورکیا، بەم حاڵەوە پیداگری کرد نابێ زەبریک کە توند وتێژی وگفتوگوو ی ناسیونالیستی لە کەسایەتی ئەردۆغان و پارتی دەسەڵاتداری دادو گەشە وتورکیا لە کوردەکان داوە لەبەر چاو نەگرین. دکتۆر ئاکیونولو وتی: سیاسەتی تورکیا لە هەمبەر کوردەکانی سووریا کارتێکەری زۆری لەسەر کێشەوپرسی کورد لەناوخۆی تورکیا داهەیە وئەگەریی هەیە گوڕان لە سیاسەتی تورکیا لە هەمبەر پەیەدە لە سووریا لەسەر مەسەلەی کوردەکانی ناوخۆی تورکیا کارتێکەری هەبێت. پیداگری کرد دروستە کە لە ڕۆاڵەتدا کوردەکان لە ڕێفراندوم بە قازانجی ئەردۆغان دەنگیان داوە بەڵام ئەم مەسەلە بەهۆی تەشەنای بەشداری هێزە ئەمنیەتیەکان ومەسەلەگەلیک لەوان ئاوارەیی وجێ بەجێ کرانی حەشیمەت ئەنجامی گرتووە.