نیسان 28, 2017 07:39 Asia/Tehran
  • پەلاماری تۆپخانەیی تورکیا بۆسەر سەرچاوە ئاویەکانی باکوری سووریا

دوابەدوای پەلاماری تۆپخانەیی تورکیا، ئاوی خواردنەوەی شاری"راس عین"ی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا پەکی کەوتوە .

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، میدیاکانی سوریا دوێشەو ڕایانگەیاند، پاش پەلاماری تۆپخانەیی رۆژی پێنج شەممەی سوپای تورکیا بۆسەر ناوەندێکی گەیاندنی ئاوی شاری "راس العین" لە پارێزگای کوردنشینی حەسەکە، ئاوی ئەو شارە بڕا.

برێک میدیاش ڕایانگەیاند؛ ئۆتۆمبیلەکانی فریاکەوتن و ئەمبوڵانسەکان بەرەو ئەو ناوچەیە کەوتوونەتەڕێ.

سوپای تورکیا رۆژی سێ شەممەش بەچەند فڕۆکە هێرشی کردەسەر خاکی سوریا کە ئەو پەلامارە، زیان و خەساری دراڤی زۆری لێکەوتەوە.

لەهەمان کاتدا، کەناڵی ئەلئەخباریەی سوریا ڕایگەیاند: سوپای سوریا رۆژی پێنج شەممە بەئامانجی پێکانی مۆڵگەو پێگەی تاقمی تیرۆریستیی بەرەی نوسرە لەباکوری پارێزگای حەماە، ژمارێک تیرۆریستی کوشت.

ئەو کەناڵە ڕایگەیاند: لەو پەلامارانەدا چەند ئۆتۆمبیلی زرێپۆشی تیرۆریستانیش تێکشکێندرا.

کەناڵی ئەلعالەمیش ڕایگەیاند: سوپای سوریاو هاوپەیمانانی رۆژی پێنج شەممە بە کۆنترۆڵ کردنەوەی کێڵگە گازییەکانی شاعر لەباکوری شاری تەدموڕ لەدەورووبەری حۆمس، تیرۆریستانیان لەو ناوچەیە دەرپەڕاند.

شاری مێژوویی تەدموڕ و پالمیرا، لە چەند مانگی ڕابردوودا چەندین جار لەنێوان گرووپە ڕەشەکوژەکان و هێزەکانی سوریادا دەستاودەستیان پێکراوە.

سەرپەیڤ