نیسان 29, 2017 16:38 Asia/Tehran
  • داکۆکی ڕاوێژکاری ئەردۆغان لە کۆپرسی وسامانەی نوێی حکومەتی  لە تورکیا

ڕاوێژکاری باڵای سەرۆک کۆماری تورکیا ئیدیعای کرد؛ سیستەمی حکومەتی نوێی ئەو وڵاتە کۆتایی دێنێ بە حکومەتە هاوپەیمانییە لاوازەکان و کۆنترۆڵ و هاوسەنگی لەوڵاتدا بەهێز دەکات.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا)؛ ئیبراهیم کالین، ڕاوێژکاری باڵای سەرۆک کۆماری تورکیا لەوتارێکدا لە ڕۆژنامەی گاردیەن نووسی: دەوڵەتانی ئیئتلافی کورت ماوە، لەڕابردوودا لە تورکیا ، ئابوری و دەزگە حکومییەکانی لاوازو ڕێگایان هەموارکردبوو بۆ ئەنجام گرتنی کودەتا.

کالین لە درێژەی ئەو وتارەدا نووسیویەتی؛ سیستەمی نوێی حکومەتی لە تورکیا کە لە نۆڤمبەری٢٠١٩دا پراکتیزە دەکرێ، دیموکراسی تورکیا، بەکۆتایی هێنان بە دەوڵەتە ئیئتلافیەکان و بەهێزکرانی هاوسەنگی وکۆنترۆڵ، نەرم و نیانتر دەکا.

ناوبراو بەئاماژە بەو بابەتە کە لەساڵی١٩٦٠وە تائێستا لانیکەم چوار دەوڵەتی هەڵبژاردە لەڕێی کودەتای سەربازی لەدەسەڵات لادراون، وتی: سیستەمی پەرلەمانیی تورکیا لەلایەن لەشکریانەوە ئەندازیاری کرابوو، هەتا کەشی سیاسی لەو وڵاتە ئاڵۆز و ناهێمن بێڵێتەوە.

بەپێی ئەنجامە نافەرمییەکان، خەڵکی تورکیا بە٥١.٣ لەسەتای دەنگی ئەرێ، بەڵێیان وت بەو گشت پرسیە.

ئەنجامە فەرمییەکانی گشت پرسی هەموارکردنەوەی یاسای بنەڕەتیی تورکیا بڕیارە حەوتەی داهاتوو بڵاو بکرێتەوە.

لەهەمان کاتدا، پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە جیاکردنەوی دەنگە بێ مۆرەکان لەگشت پرسی گۆڕانی بڕگەکانی دەستوری توکیا کە رۆژی١٦ی ئاڤریل بەڕێوەچوو، سکاڵای بردۆتە لای دیوانی باڵای ئەو وڵاتە.