May 27, 2017 20:16 Asia/Tehran
  • وتووێژی تەلەفونی ئەردۆغان لەگەڵ پۆتین

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا وڤلادێمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕوسیا ، قەیرانی سووریای لە وتوێژی تەلەفونی دایە بەرباس ولێکدانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆشەممەی ماڵپەڕی ئاخار کۆماری ئازەربایجان ، سەرۆک کۆمارانی تورکیا وڕوسیا هەروەها لەسەر پێویستی بەدی هێنانی ناوچەی ئەمن لە سووریا وخیرایی دان بە م کارە پیداگریان کرد. دوولایەن لەم پیوەندیە تەلەفونیە دا وێڕای گەشەی پێوەندی ستراتژیکی نێوان تورکیاو ڕوسیا لاچوونی گشت لەمپەرەکانی دوولایەنەی بە پێویستی زانی. پێوەندی تورکیا وڕوسیا کە دوابەدوای کەوتنە خواری فڕۆکەی ڕوسی لە لایەن تورکیاوە ڕەش  وتەماوی ببوو لە مانگەکانی ئەم دوائیە بە ئەنجام دانی دیداری جۆربەجۆری بەرپرسانی پایەبەرزی دووڵات باشتر بوو وبێجگە لە چەند بابەتی بچوکی تیجاری وبازەرگانی ، لەهەموو بوارەکان گەڕاوەتەوە حاڵەتی ئاسایی. تورکیا دوابەدوای ئاڵۆزی لەگەڵ ئەمریکا و بەتایبەت یەکیەتی ئوروپا ، بە سوڕانەوەیەکی مانادار لە شەش مانگی ئەم دوائیە ، ڕوانگەی خۆی لە ڕۆژئاواوە بەرەو ڕۆژهەڵات چڕ کردو لەپێناوی دامەزرانی پێوەندی ستراتژیک لەگەڵ ڕوسیایە.