حوزه‌یران 24, 2017 19:29 Asia/Tehran
  • قەتەر دەیان گومان لێکراوی لە سۆنگە ی پێوەندی لەگەڵ نەیارانی دەوڵەتی تورکیا، دەرکرد

دەوڵەتی قەتەر چل وپێنج کەس لە شارومەندانی تورکی دانیشتووی ئەم وڵاتەی کە گومانلێکراون بە وەی سەربە تاقمی گولەنن ، دەرکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ئیسنا بە گیڕانەوە لە ڕۆژنامەی سەباح ، ئەم کەسانە کە تاوانبارن بە وابەستە بوون بە تاقمی فەتحوڵڵا گولەن بە فڕۆکەیەک گەڕانەوە بۆ ئانکارا وهەر کەگەیشتنە تورکیا دەسگیر کران. ئانکارا ، گوکەن ولاینگرەکانی بە دەس تیدابوون لە کۆدەتای بێ ئاکامەکەی پازدەی ژوئیەی دووهەزارو شازدە لەدژی دەوڵەتی تورکیا تاوانبار کردووە بەڵام گولەن ئەم تاوانەی ڕەد دەکاتەوە. دوابەدوای ڕوودانی قەیرانی دیپلوماتیکی قەتەر لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی لەوان عەرەبستانی سەعودی ، تورکیا ئامادەیی خۆی بۆ دابین کردنی پیداویستی وکەموکوڕیەکانی وڵاتی قەتەر ڕاگەیاند . ئێستاکە پێوەندی دوو وڵاتی قەتەر وتورکیا فرەتر لە جاران پەرەی سەندووە وهەناردە کرانی تورکیا بۆ ئەو وڵاتە سێ هێندە پەرەی سەندووە وگەیشتووەتە سی ودوو پوینت پێنج ملوین دوڵار. عەرەبستان، میسر ، ئیمارات وبەحرەین ڕۆژی پێنجەمی ژوئەن پچڕانی پێوەندی دیپلۆماتیکی خۆی لەگەڵ قەتەر ڕاگەیاند وئەم وڵاتەی بە پشتیوانی لە تاقمە ترۆریستەکان تاوانبار کرد.