ئاب 18, 2017 09:59 Asia/Tehran
  • 
وەزیری بەرگری ئەمریکا بەم زووانە سەردانی ئەنقەرە دەکات

وتەبیژی سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتارێکدا ڕایگەیاند: جەیمز ماتیس وەزیری بەرگری ئەمریکا بڕیارە بەم زووانە سەفەری ئەنقەرە بکات.

ە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەری  مێهر بە گێڕانەوە  لە ڕۆیتێرز، ئیبراهیم کالین وتەبیژی سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند وەزیری بەرگری ئەمریکا بەم زووانە سەردانی ئەو وڵاتە دەکات.

وتەبێزی سەرۆک کۆماری تورکیا لەم بارەیەوە ڕایگەیاند: جەیمز ماتیس وەزیری بەرگری ئەمریکا بڕیار وایە بەم زووانە سەردانی ئەنقەرە بکات.

ناوبراو ئاماژەی نەدایە سەر بابەتی وتووێژی سەرۆکی پێنتاگۆن و بەرپرسانی ئەو وڵاتە.

ئەمە لەحاڵێکدایە کە ڕۆژی ڕابردووش مەولوود چاوش ئوغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا لە وتووێژ لە گەڵ کەناڵی تەلەڤزیۆنی هابێر تورک ڕایگەیاندبوو کە سێرگەی شویگو وەزیری بەرگری ڕووسیا و والری گراسیمۆف سەرۆکی لیژنەی گشتی سوپای ئەو وڵاتەش بەم زووانە بۆ دیدار لە گەڵ بەرپرسانی ئەنقەرە و وتووێژ لە سەر چارەنووسی پارێزگای ئەدلەب سەردانی ئەو وڵاتە دەکەن.