زللە و لێدانی کرێکارانی کورد لە تورکیا
گرووپێک لە لاوانی توندڕۆ و نیشتمانخوازی تورک پەلاماریان کردە سەر ژۆمارێک لە کرێکارانی کورد لە ناوچەی کوتاهیە ی تورکیا و بەر شەپ و زللە یان دان
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا گرووپێک لە نیشتمانخوازانی تورکیا لە پارێزگای کوتاهیەی ئەو وڵاتە پەلاماریان کردە سەر کرێکارانی کورد کە لەناوچەی ئالتین تاشی ئەو پارێزگایە خەریکی کار بوون . بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە بە پەرە سەندنی هێرشبەران لە دەڤەری شوێنی نیشتە جێی بوونی کرێکارانی کورد پولیس چوو بۆ شوێنەکە و بە پێچەوانەی وشداریەکانی پولیس ئەو کەسانە شوێنەکەیان بە جێ نەهێشت و بە پەرەی ئەگەری بارگرژیەکانی هێزەکانی دژە شۆڕشی ژاندارمری لە ناوەندی کوتاهیە چوون بۆ شوێنەکە . پولیسی تورکیا دوای هەوڵی فراوان توانیان کرێکاران لە وێ ببەنە دەر و بیانگوازنەوە بۆ شوێنێکی ئەمن . نیشتمانخوازانی تورک بوونی کوردەکان لە ناوچەکان و شارە کورد نشینەکان بە هۆی تێکدانی هاوسەنگی حەشیمەتیی ئەو ناوچەگەلە دەزانن .