تەقینەوەی بۆمب لە پارێزگای حەکاری تورکیا
تشرینی یهکهم 16, 2017 18:33 Asia/Tehran
ژێدەرە ئاسایشیەکان باسیان کرد لە تەقینەوەی بۆمبێک لە پارێزگای حەکاری لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا .
بە گوێرەی ڕاپوڕتی هەواڵدەری ڕویترز ئەمڕۆ دووشەمە بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکی قەراخ جادەیی لە پارێزگای حەکاری دوو سەربازی تورکیایی کوژران ئەو بومبە لە سەر ڕێگای تڕوموبیلێکی نەفەر هەڵگری ئەرتەشی تورکیا تەقیەوە . لە وردەکاریەکانی ئەو تەقینەوەیە ڕاپۆڕتێک نەدراوە . ناوچە کانی باشوور و باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا ساڵەهای ساڵە بووەتە گۆڕەپانی تێکهەڵچوونەکانی نێوان هێزەکانی ئەرتەشی تورکیا و ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستانی ئەو وڵاتە .