تشرینی یه‌که‌م 17, 2017 17:07 Asia/Tehran
  • ئیدیعای ییلدریم: درێژکرانەوەی حاڵەتی نائاسایی لە تورکیا لە ڕووی ناچارییەوە بووە

سەرۆک وەزیرانی تورکیا ئیدیعای کرد هەوڵی دەوڵەتی ئەم وڵاتە سەبارەت بە ڕاگەیاندنی ڕەوشی نائاسایی کە زۆرتر ناوچە کوردنشینەکانی ئەم وڵاتە دەگرێتەوە، لە ڕووی ناچارییەوە بووە .

 بینالی ییلدریم  سەرۆک  وەزیرانی تورکیا وتی  :  ئەمڕۆ دەوڵەتی پڕۆژە بڕیاری  درێژکرانەوەی سێ مانگی دیکەی ئەم ڕەوشەی  ڕادەستی پەرلەمان کردووە  .

ناوبراو  ئیدیعای کرد  ڕەوشی نائاسایی لە ڕووی  خۆشییەوە  پەسەند نەکراوە و بەڵکوو  لەبەر ناچار بووە  .

ییلدریم  لە درێژەدا بە ئاماژەدان بە گەیشتنی هێزی تورکیا بۆ ئەدلیب وتی :  ئێستاکە لە پێناو کەمکردنی  تێکهەڵچوونەکان لە سوریا  و درێژەی ئاگربەس ، هێزەکانی ئێمە لە دەورووبەری  ئەدلیب سەقامیان گرتووە.

 ئەم ئیدیعایەی سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە حاڵێکدا دەخرێتە ڕوو  کە دەوڵەتی سوریا ئەم دواییە بە توندی  ناڕەزایەتی دەربڕیوە بەرامبەر  گەیشتنی  سوپای  تورکیا بۆ نێو خاکی سوریا و ئەم کارەی بە مانای   بنپێکرانی سەروەری سوریا زانیوە و داوای کردووە  تورکیا خێرا  هێزەکانی خۆی لە سوریا بەرێتە دەر .

بەکر بوزداغ  جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیاش  ڕایگەیاند  : دەوڵەتی  ئەنقەرە بڕیاری درێژکردنی سێ مانگەی ڕەوشی نائاسایی لە تورکیای  داوە  .

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا ڕۆژی دووشەممە بەڕێوە چوو و لەوێدا درێژکرانەوەی  دیسانەوەی ڕەوشی  نائاسایی لە  وڵات کە  یەکەم جار دوای  کودەتای پازدەی  ژووئییەی  ساڵی 2016  سەپێندرا بوو ، پێشنیار کرا  .

درێژکرانەوەی حاڵەتی نائاسایی لە تورکیا بەرەوڕووی ڕەخنەی توندی پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن لەم وڵاتە بووەتەوە  .

ڕەخنەگران و لایەنگرانی  مافی مرۆڤ لەسەر ئەم باوەڕەن کە دەوڵەتی ئەنقەرە بە سەپاندنی  ڕەوشی  نائاسایی ، دەست دەدەنە سەرکوت کردنی  نەیاران .