تشرینی دووه‌م 18, 2017 13:00 Asia/Tehran
  • ئەردۆغان: عەفرین دەبێ لەچەکدارانی کورد پاکتاو بکرێ

سەرۆک کۆماری تورکیا بەئاماژە بە درێژەی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە عەفرین جەختی کرد لەسەر پاکتاوکردنی ئەو شارە لە چەکدارانی کورد.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن، رەجەب تەییب ئەردۆغان بەئاماژە بە درێژەی ئۆپراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە ئیدلیب جەختی کرد کە ئەو پێشکەوتنانە بەیارمەتی ئێران و ڕووسیا بەدەست هاتووە.

سەرۆک کۆماری تورکیا جارێکی دیکە وێڕای بەتیرۆریست ناوبردنی ئەندامانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) پێی داگرت؛ ئەوان دەبێ عەفرین جێ بێڵن.

ناوبراو جارێکی دیکە ئەمریکای بەداکۆکییە لۆجستیکییەکان لە چەکدارانی کورد تاوانبار کردو وتی: داکۆکیی ئێستای ئەمریکا لە یەکینەکانی پاراستنی گەل و پارتی یەکێتی دیموکراتیک(پەیەدە) ، بەهێزبوونی داعش لە سووریای لێکەوتووەتەوە.

شاری عەفرین، کە لەژێر کۆنترۆڵی یەکینەکانی پاراستنی گەل دایە ، لە کۆنەوە لە گرینگترین پرسەکانی بەرنامەی کاری حکومەتی تورکیا دێتە ئەژمار.

تورکیا لەهەوڵی کشاندنە دواوەی شەڕڤانانی کورد لەو شارەیە.

ئەرکانی گشتیی سوپای تورکیا ڕایگەیاندووە، هێزەکانی سوپای ئەو وڵاتە بەپێی ڕێککەوتنی دانوستانەکانی ئاستانەی شەش و لەدرێژەی ڕێککەوتننامەی٣٠ی سیپتەمبەری٢٠١٦ بۆ بەڕێوەبردنی ئاگربڕ لە سووریا کە لەنێوان تورکیا، ڕووسیاو ئێران وەک سێ وڵاتی دەستەبەرکاری ئاگربڕ ئیمزا کرا، لە ئیدلەب ئامادەن.

تورکیا پاش دانیشتنی دانوستانەکانی ئاستانە لە قەزاقستان، بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی شەڕڤانانی کورد دەستی داوەتە بەهێزکردنی هێزەکانی لەسەرسنووری وڵاتەکەی لەگەڵ سووریا.

سەرپەیڤ