تشرینی دووه‌م 27, 2017 21:11 Asia/Tehran
  • تۆمەتی نوێی سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا لەدژ ئەردۆغان

سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا(جەهەپە) وتی: ئەمریکا لە ساڵی٢٠٠٧وە گوێی هەڵخستووە بۆ پەیوەندییە تەلەیفونییەکانی کاربەدەستانی حکومەتی ئەردۆغان.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیسنا؛ کەمال قلیچدارئۆغڵوو ئەمڕۆ دووشەممە بەڕەخنەگرتن لەسیاسەتەکانی حکومەتی ئەردۆغان لە تورکیا وتی: ئەمریکا لە ساڵی٢٠٠٧وە گوێی بۆ پەیوەندییەکانی کاربەدەستانی حکومەتی ئەردۆغان هەڵخستووەو لەڕەوتی هەموو تاوانەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا ئاگادارە.

ناوبراو وتی: تورکیا لەبارودۆخی ئێستا لەدەست کەسێکدا ئیدارە دەکرێ بەڵام لەهەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ساڵی٢٠١٩ لەو وڵاتە، هەموو شتێک دەگۆڕێ.

پێشتریش قلیچدارئۆغڵوو، ئەردۆغان و دەس وپەیوەندییەکانی بەوە تاوانبارکردبوو حیسابی بانکیان لەدەرەوەی تورکیا هەیە.

ناوبراو هەروەها باسی هەندێ سەنەدو بەڵگەی کردبوو کە پێشاندەری سەرمایەنانەوەی کوڕانی بینالی یێلدریم سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە کۆمپانیا چەند نەتەوەییەکانە.

رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رۆژی ڕابردوو لەکاردانەوە بە تۆمەتەکانی سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا وتی: بێتوو قلیچدارئۆغڵوو ئەو ئیدیعایە کە سەرۆک کۆماری تورکیا وخێزانەکەی بەملوێنان دۆلاریان لە حیسابە بانکییەکانی دەرەوەی تورکیادا هەیە، بسەلمێنێ، لە پۆستی سەرۆک کۆماریی ئەو وڵاتە دەکشێتەوە.

ئەردۆغان هەروەها بەهێنانەئارای سکاڵا لەدژ قلیچدارئۆغڵوو هەڕەشەی کرد، بێتوو ناوبراو نەتوانێ ئیدیعاکەی بسەلمێنێ، دەبێ لەسیاسەت وازبێنێ.

سەرپەیڤ