کانونی یه‌که‌م 12, 2017 16:35 Asia/Tehran
  • داواکاری دادئەستێنی ئەستەموڵ بۆ سزادانی زیندانی هەتا هەتایی شەش ڕۆژنامەوان

دادئەستێنی گشتیی ئەستەموڵ داوای سزادانی زیندانی هەتا هەتایی بۆ شەش رۆژنامەوانی تورکیەیی کرد.

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری ئیرنا ، ئەم ژمارە لە  ڕۆژنامەوانانە بە هاوکاری لەگەڵ تاقمی گولەن کە دەوڵەتی تورکیا ئەوبە هۆکاری سەرەکی کۆدەتای بێ ئاکامی ژوئیەی ساڵی دووهەزاروشازدەی ئەم ولاتە دەزانێ ، تاوانبارن. زیندانی کرانی فرەتر لە سەدو پەنجا هەواڵنێردوای کۆدەتا لە تورکیا بووە هۆی کاردانەوە وڕەخنە بەربڵاوەکان لە ئاستی جیهان و بەپێی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی هەواڵنێرانی بێ سنوور ، تورکیا بە لەدەس دانی چوار پلە لەچاو ساڵی پێشوو لە پلەی سەدو پەنجاو پێنجی جیهانی ئازادی میدیا دایە و لەچاو دوازدە ساڵ لەمەوپێش پەنجاو شەش پلە دابەزێوە. کۆدەتای بێ ئاکامی پازدەی جۆلای ساڵی دووهەزارو شازدە ئەم بیانویەی بە حکومەت دا کە بەبێ لەمپەر بە بەرتەسک کردنی میدیاکانی ڕەخنە گر درێژە بدات وبە دامەزرانی دۆخی نائاسایی دوای کۆدەتا کە بۆ شەشەمین جار درێژ کراوەتەوە دەیان میدیا  دابخات ودەیان هەواڵنێر وڕۆژنامەوان زیندانی بکات.